لەکاتێکدا کە ئامارە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتداران لە پارێزگا جیاجیاکاندا بەڕێژەی 20 تا 30 لە سەد بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای رژیم نیشان ئەدات، پا
لەکاتێکدا کە ئامارە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتداران لە پارێزگا جیاجیاکاندا بەڕێژەی 20 تا 30 لە سەد بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای رژیم نیشان ئەدات، پارێزگاری شاری تاران ئاماژەی بەوە کردووە کە قەراروایە ڕێژەی بەشداری پارێزگاکان بەوردەکاریەوە نیشان نەدرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیسنا، سەعات 3ی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی 2ی ڕەشەممە، لەزاری جەمال عارف، سەرۆکی ستادی هەڵبژاردنەکانی وڵات دەڵێت: ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان دا 11 ملیۆن کەس بووە، لەکاتێک دا کە نزیکەی 58 ملیۆن ئێرانی مافی دەنگدانیان هەیە، بەو پێیە ڕێژەی بەشداری خەڵک 19 لەسەد بووە.
لەکاتێکدا کە وەزارەتی وڵات کاتی دەنگدانەکانی تا سەعات 10ی شەو درێژ کردەوە.