بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەممە سەعات ۹:۲۲ی سەرلەبەیانی بومەلەرزەێیک بە پێوەری ٥.· ڕیشتەر لە شاری خوی لە پارێزگای ئازەربایجا
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی بومەلەرزەزانی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ڕەشەممە سەعات ۹:۲۲ی سەرلەبەیانی بومەلەرزەێیک بە پێوەری ٥.· ڕیشتەر لە شاری خوی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ڕوویداوە.
مێدیاکانی ئێران ناوەندی ئەم بۆمەلەرزەیە لە۳۱کیلۆمتری خوی و بە قوڵایی شەش کیلۆمتری ڕاگەیاند.
ئەم بۆمەلەرزەیە لە هەردو وڵاتی ئێران و تورکیە هەستی پێ کراوە.
بەرپرسانی مانگی سوری ئێران لە سەعاتە سەرەتاییەکانی بومەلەرزەکە ڕایانگەیاند بەهۆی کوێستانی بونی ئەم ناوچەیە،یارمەتی دانیان ئەستەمە و هێشتا ڕاپۆرتێک لەسەر خەساراتی ئەم بومەلەرزەیە پێیان نەدراوە.
مورتەزا سەلیمی ،سەرۆکی ڕێکخراوی (امداد ونجاتی هلال احمر) نیوەڕۆی یەکشەممە بە هەواڵدەری ئیسنای ووت: ژمارەی برینداران ۲٥کەسە کە حەوت کەسیان گوازرانەوە بۆ ناوەندی دەرمانی بەڵام دۆخیان زۆرخراپ نیە.
دواتر هەواڵدەری ئیسنا لەزاری ئیسماعیل سالم خویی سەرۆکی (ستاد مدیریت بحران) هەواڵی برینداربوونی ۳۰کەسی لەشاری خوی ڕاگەیاند،هەروەها وتی چاوەڕوان دەکرێ ژمارەی برینداران زۆرتر بێت.
بەرپرسانی مانگی سور گەورەیی ئەم بومەلەرزەیەیان بە ٥.٨ ڕیشتەر ڕاگەیاند و ئاماژەیان بە ۱۲ دوالەرزەی تر کرد و وتیان: لەخەسارەتی کەم و درزبردن لە گوندەکانی قوتور،بڵجوک،درناڵیک،ڕازی،گوگرد،حەبش ،حەسارو هندوان لەخوی و گوندەکانی بوشحاران و گریاویج لەسەڵماس ڕاپۆرتمان پێ دراوە.