سەروەری گەل مام شەریفی ڕەحمانی.
سەروەری گەل مام شەریفی ڕەحمانی
نووسینی: بابەشێخ حوسەینی
ئەوانەی گیانیان بۆ سەربەرزی گەلەکەیان فیدا ئەکەن، بەچاوی ڕێز سەیر دەکرێن و بەخوێنی خۆیان نیشتمانیان ئەپارێزن، لە هەموو شتێک پیرۆزترن بۆ کۆمەڵەکەیان. هەرگەلێک شەهیدانی لە یاد بچێ و ڕێز لەو دەسکەوتانە نەگرێ کە بە خوێنی شەهیدان هاتۆتە دی، بێ شک لە گەلەکانی دواکەوتووی جیهانە. تەعریف لە شەهید وسەربەرزییەکانیان بۆ بیرهێنانەوەیە نەک پێمان وابێ کە ئەتوانین بە تەعریفیان ئەوەی پێویستە و هەڵدەگرێ،بۆمان گوتبن. شەهید لە پلەی هەرە سەرەوەی ئینسان دایە وجێگای فەخر و سەربەرزی نەتەوەیە، هەر گەلێک نیشتمانی بە فیداکاری ڕۆڵەکانی وخوێندان ڕزگار بوبێت، لەناو گەلانی تردا جێگای ڕێزن و سەربەرزن. نمونەی ئەو گەلانەی کە بە فیداکاری ڕۆڵەکانیان سەرکەوتوون و نیشتمانیان لە دەست بێگانە ڕزگار کردووە، نیشانی داوە لە لایەن وڵاتانی ترەوە بە چاوی ڕێز سەیر دەکرێن. شەهید تەواوکەری گەل ونیشتمانە. ئەگەر شەهید نەبێت، نیشتمان ناحەسێتەوە لە دەست داگیرکەران. کوردستان کە ساڵهای ساڵە بۆتە مەیدانی غارغارێنی داگیرکەران و خۆیان لێخۆش کردووە بەڵکو بتوانن ببنە خاوەنی.
هەر خوێنی شەهیدان و ڕۆڵەکانی کوردستانە نەیهێشتووە نیشتمان ببێتە پاروە خۆشە و داگیرکەران بەرددانیدەن وبیهاڕن.
بەڵێ نیشتمانمان بۆیە سەربەرزە ڕۆڵەی فیداکاری هەیە. کورد ئەگەر بێ کەسیش بێ بە لێبڕاوی ڕۆڵەکانی و فیداکاری و خوێن بەخشینیان لە ناوچوون و فەوتانیان ئاسان نیە و مەحاڵە داگیرکەران، کە ئارەزووی نەمانی کوردستانە، بە فیداکاری ڕۆڵەکانی کوردستان قەت ئەو هیوایەیان نایەتەدی. شەهید پارێزەری حەیسییەتی کوردە. شەهید نیشانەی عەزەمەتی میللەتە. شەهید چرای سەر فرازی گەلە، ئاڵای هەمیشە بەرزو شەکاوەی نیشتمانە. بۆیە کورد تا ئێستا پارێزراوە، هۆی فیداکاری ڕۆڵەکانی بووە. کورد مانەوەی وەک نەتەوە، بۆ فیداکاری و لە خۆبردوویی ڕۆڵەکانی دەگەڕێتەوە. ئەگەر فیداکاری نەبێت دەکەوێتە بەر بەرداشی داگیرکەران دەبووە تۆزێک و ناوێک لە کوردستان وکورد نەدەما. لە سەر شانی هەموومانە یادی شەهیدان بەرز ڕاگرین وکۆڵ نەدەین تا بتوانین ئاواتی شەهیدان بێنینەدی و نیشتمانمان ڕزگار کەین. شەهیدانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بێ شک گوڵبژێرن لە باغچەی شەهیدانی کوردستان چونکە خۆبەخت کەرانێک بوون. کە هەم کوردستانیان دەویست وهەم بە ئیسلامیش باوەریان هەبوو. چاکترین و پاکترین ڕۆڵەکانی گەلن. یادی شەهیدی ئەمجارەشمان نمونەیەک لەو شەهیدانەیە کە نیشان ئەدات بەڕاستی سازمانی خەبات ڕێگای ڕاستەو ڕەسەنترین ڕێگای نیشتمانمان کوردستانە. کە ئەویش سەروەری گەل شەهید مام شەریف ڕەحمانیە. کە مام شەریف ڕەحمانی پێشمەرگەی کۆڵنەدەر و لە خۆبردووی سازمانی خەبات تا ئاخرین ساتەکانی ژیانی ئەرکەکانی بێ هیچ دەغدەغەیەک ئەنجام ئەدا. مام شەریف ساڵی 1312 لە ئاوایی بەرەجۆی مەهاباد لە بنەماڵەیەکی هەرە هەژاری کوردستان لە دایک بوو. بنەماڵەی مام شەریف بە جوتێری ژیانیان دەبردە سەر. باوکی مام شەریف بە ڕەنجکێشانی زۆر توانی لێبڕاو دوای چەند ساڵ کەنفتی ماڵئاوایی لە ژیان کرد. دایکیشی هێندەی پێ نەچوو کۆچی دوایی کرد و شەریفی منداڵیان لە گەڵ چەند خوشکی بە جێهێشت و کەوتە قەزاو قەدەر. مامی مام شەریف کە زۆری لەگەڵ خراپ بوو سەرپەرەستی کرد، تا 15ساڵی و زۆر بێ ڕەحمانە خستیە ژێرکارەوە. لە 15ساڵیەوە مامیشی مەسئولییەتی بە ئەستۆ نەگرت و لە ماڵ دەری کرد، ئەم مێرمنداڵە بێ سەر پەنایە ناچار ڕووی لەم لاولا کرد. بۆ ئەوەی بتوانێ سەر پەنایەک بدۆزێتەوە تا ژیانی لێ بەرێتە سەر. بۆیە بە کاری زۆر و لە توانا بەدەر بۆ ماڵان کاری کرد. تا بتوانێ درێژە بە تەمەنی پڕ مەرارەتی بدا. لە مێرمنداڵییەوە کەوتە بەر قورسترین کار کە لە توانای کەسی گەورەش دانەبوو. بە سەرما و گەرما مام شەریف هەر کاری دەکرد. ئەو ژیانە سەختەی چەند ساڵ درێژە پێدا تا کاتی سەربازی هات. لە ماوەی حکومەتی پاشایەتیدا بە زۆر ناردیانە خزمەتی شایەتی و لە ماوەی سەربازیدا لەگەڵ بێ ڕەحمی و بێ عاتیفەی غەیرە کوردەکان دایم بەرەوڕوو بوو. هەموو ئەو ناڕەواییانە لەگەڵ مام شەریف، مام شەریفی وا لێکرد هەر کاتێک دەرفەت هەبوو ببێتە پێشمەرگە، بۆ ڕزگاری نیشتمانی، لە دەست بەرچاو تەنگ و ڕەگەز پەرەستان. هەر بە دەست پێکردنی شۆڕشی گەلانی ئێران دژی ڕژێمی شایەتی، مام شەریف هاو دەنگ لەگەڵ ڕۆڵەکانی تری کوردستان لە سەفی پێشەوەی خەباتی دژی شایەتیدا بوو. شێلگیرانە هەوڵی ئەدا، مام شەریف پێی وابوو کورد بە نەمانی شا ڕزگاری دەبێت و چیتر ناچەوسێتەوە. زۆر دڵخۆش بوو بە سەرکەوتنی خەڵکی دژی شا کە بە داخەوە ئاواتەکەی مام شەریف نەهاتە دی. ڕوخانی شا تەنیا ئاڵوگۆڕ بەستەمگەران و دژی کوردان بوو. ئەوانەی دوای شای گۆڕبەگۆڕ هاتنە سەر حوکم و قۆلیان بۆ فەوتانی کورد و وێران کردنی کوردستان هەڵماڵی. بەڵێ بە هاتنە سەرکاری حکومەتی نا ئیسلامی ئێران گەلی کورد کەوتە بەرتوندترین و بێ
بەزەییانەترین هێرشی پاسدارو چڵکاو خۆرەکانی کۆماری نائیسلامی یەوە. مام شەریفی قارەمان کە بەڵێنی بە خۆی دابوو دەبێ سەربازی کوردبێت چەکی شەرەف و کەرامەتی لە شان کرد و وەک پێشمەرگەیەکی شۆڕشگێر و لە خۆبردوو بەو پەڕی لێبڕاوی و دڵسۆزییەوە چی ئەرک گران بوو ئەنجامی ئەدا. مام شەریف لە ساڵی 1358دا چەکی لە شان کرد بۆ بەرگری کردن لە هێرشی داگیرکەران و لە دامەزراندنی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا. لە ساڵی 1359دا یەکێک بوو لە یەکەمین پێشمەرگەکانی ئەم ڕێکخراوە. مام شەریف بە ئیمان بە موبارزە بۆ گەلی کوردی قارەمان چەکی هەڵگرتبوو بۆیە زۆر مەردانە و دلێرانە چی ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی بوو دڵسۆزانە ئەنجامی ئەدا. مام شەریف لە ساڵی 60 و 61 وەک کادری تەبلیغی بڵاوکراوەکانی سازمانی خەباتی لە ناوچەکانی پیرانشار و سەردەشت و مەهاباد بڵاو دەکردەوە و لەم ماوەدا لەگەڵ بەرچاوتەنگانی غەیرە خەباتی و خۆ بە زلزان و بەرچاو تەنگ بەرەنگاری دەکرد. چەند کەڕەت گەمارۆیان دا و ڕێگای هاتوو چۆیان لێگرت و بڵاوکراوەکانیان لێستاند، بەڵام مام شەریف لەگەڵ ئەو نوعە کردارانە زیاتر و جدیترکاری دەکرد. بەڵێ مام شەریف چونکە لە ژیانی منداڵییەوە بێ پسانەوە کاری دەکرد لە شۆڕش بێ بێزوو هەموو کاری دەکرد. کاری شۆڕشی بە ئی خۆی دەزانی و بە دڵخۆشییەوە ئەنجامی ئەدان. سازمانی خەبات جێگای سەربەرزی گەلی کوردە چونکە ڕۆڵەکانی ئەو ریزە لە چینی هەرە هەژاری لە خۆبردوویی گەلن. ئەوانەی لە خەبات دا گیانیان فیدا ئەکەن لە پاکترین ودڵسۆزترین ڕۆڵەکانی نیشتمانن و نمونەی چاکی و فیداکارین. شەهید شەریف نمونەی یەکێک لەو ڕۆڵە گیان بەخشانەی کوردستانە لە ڕیزی سازمانی خەبات کە ژیانی لە منداڵییەوە بە مەینەت و چارەڕەشی بردە سەر. سازمانی خەبات بە جێگای حەسانەوەی خۆی دەزانی و پێی وابوو ئەو ماوەیەی کە لە سازمانی خەباتە ژیانی ئاسوودە بووە. چونکە ویژدانی ڕاحەت بوو. شەهید مام شەریف لە 7ی ڕەشەممەی 1372 دا لە یەکێک لە بنکەکانی سازمانی خەبات لە شاری سلێمانی بە دەستی بە کرێگیراوانی ڕژێمی ئاخوندی لە مانگی ڕەمەزاندا شەهید کراو ڕۆحی بەرەو بەهەشتی شەهیدان لە شەقەی باڵیدا.
(( هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید مام شەریف و نەفرین بۆ ترۆریستان))