بێ هەواڵی لە چالاکێکی مەدەنی کورد دوای دەستبەسەر کردنی
چالاکێکی مەدەنی کورد لە رۆژی یەکشەممە 26ی بانەمەری 1395، لە لایەن هیچزە ئەمنییەتیەکانەوە لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و تا ئێستا هیچ زانیاریێک لەمەر ئەم چالاکە کوردە لە بەردەستدا نیە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی یەکشەممە 26ی بانەمەر، شیوا رەحیمی، چالاکی مەدەنی کورد لە شاری سنە لە لایەن هیزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ستادی هەواڵی ئیتلاعات گواستراوەتەوە و تا ئێستا بنەماڵەکەی هیچ زانیاریێکیان لەمەر دۆخی ناوبراو‌و نیە. جێگەی باسە کە لە دوای دەستبەسەر کردنی ئەم چالاکە کوردە هێزە ئەمنیەتیەکان چەندین جار رۆیشتوونەتە ماڵی باوکی و کەل و پەلە شەخسییەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
کوڕ و کچێک لە شاری پیرانشار کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا
دوو لاوی خەڵکی شاری پیرانشار، بە هۆکاری ناڕوون کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا و ئەوەش وەک زەنگی مەترسییەک لەو شارە ناوی لێ دەبردرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، دوو لاوی دانیشتووی شاری پیرانشار بە هۆکاری نادیار کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا. ئەو کوڕ و کچە بە ناوەکانی فەرزانە هۆرمزیار و سیامەند ئەحمەدپوور کە تەمەنیان نزیک ٢٥ ساڵ بووە و خەڵکی گوندەکانی "کۆنەلاجان و شەختان"ـی سەر بە شاری پیرانشار بوونە و دەستیان داوەتە خۆکوژی و لە ئاکامدا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕ لە شاری بۆکان پیاوێکی میانساڵ لە ناوچەی عەلی ئابادی بۆکان و لاوێکی تەمەن ٢٨ ساڵ لە گەڕەکی فەرهەنگیانی کۆن لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا.
وەرزشوانانی مێرمندالی مەریوانی وەرزشیان تیکەڵاوی ژینگە پارێزی کرد
وەرزشوانانی مێرمنداڵی مەریوان بۆ رێز گرتن لە ژینگە و تێکەڵاوکردنی وەرزش و ژێنگە دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی سەیرانگای دەشتی بێلووی مەریوان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆنگفۆکارانی یانەی هەمراهانی مەریوان کە لە کۆمەڵێک مێرمنداڵ و لاو پێک هاتوون، بە نیشانەی خۆشەویستی بۆ ژینگە و رێخۆشکردن بۆ کاری لەو چەشنە دەستیان کرد بە خاوێن کردنەوەی سەیرانگای دەشتی بێلووی مەریوان و زبل و خاشاک و پاشماوەی خواردنی سەیرانکەرانی ئەو ناوچەیان خاوێن کردەوە. جێگەی باسە کە لە ماوەی ساڵانی رابردوو چەندین کاری لەو چەشنە لە لایەن خەڵکی ژینگە پارێز و مەدەنی ئەو شارەوە بەرێوە چووە.
بوونی باری تەندروستی زیندانیێکی سیاسی کورد
ئەفشین سۆهرابزادە زیندانی سیاسی کورد لە دوای تێکچوونی باری تەندرووستی و کەوتنە حاڵەتی بێهۆشی بردرایە ناوەندی دەرمانی دەرەوەی زیندان و به بێ هیچ دەرمانکردنێک گراندیانەوە بۆ زیندان. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 28ی بانەمەری 1395، باری تەندرووستی ئەفشین سۆهرابزادە، زیندانی گیرۆدەی سەرەتانی کورد لە زیندان رووی لە خراپی کرد بە شێوەێک کە کەوتە حاڵەتی بێ هۆشی، بەڵام دوای بردنی بۆ ناوەندی دەرمانی دەرەوەی زیندان سەرەرای ئەوەیکە هەر بە بێهۆشی مابووە و هیچ دەرمانێکیان نەکردبوو گەراندیانەوە بۆ ناو زیندان. بە پێی ئەم راپۆرتە، سەرچاوەێکی نزیک لەو زیندانیە سیاسیە رایگەیاندووە کە ئەفشین بارودۆخی زۆر نالەبارە و و بە کارهێنانی دەرمانەکانی لە شەو و رۆژێکدا دەگاتە 56 حەب و هێندێک دەرزی و سۆرۆم، سەرەرای ئەوەش لە زیندانی میناب هیچ جۆرە خواردنێکی وزە بەخش یان هیچ ئاو میوەێک بوونی نیە و هەر ئەمە بووە بە هۆی خراب بوونی رۆژ لە دوای رۆژی باری تەندرووستی ئەفشین.
مردن بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە سنە زیادی کردووە
مردن بە هۆی بە کارهێنانی مادەی هۆشبەر لە پارێزگای سنە زیادی کردووە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 48 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای سنە گیانی خۆیان لەدەست دا کە لەچاو ساڵی 93، لەسەدا 31.4 زیادی کردووه. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئیدارەی گشتی پزیشکی دادوەری پارێزگای سنە رایگەیاندووە کە، لە ماوەی ساڵی ڕابردوو 166 کەس بەهۆی ڕووداوی کار، سووتان، خنکان، ژارانگەزبوون بە گاز، تەزوویی کارەبا، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی خۆیان لەدەست داوە کە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی 93 کە 133 کەس بەهۆی ڕووداوە ئاماژەپێکراوەکان گیانی خۆیان لەدەست دابوو، لەسەدا 25 به‌رز بۆته‌وه. لە ساڵی ڕابردوو 46 کەس بەهۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگای سنە، گیانی خۆیان لەدەست داوە کە لەچاو 35 که‌سی مردووه به هۆی ماددەی هۆشبەر لە ساڵی 93، لەسەدا 31.4 به‌رزبوونه‌وه پیشان ده‌دات. جێگەی باسە کە ئەمە ئەو ئامارانەن کە لە لایەن رژێمەوە رادەگەێندرێن و راستی کارەساتەکە زۆر لەوە زیاترە کە رژێم باسی لیچوە دەکات.
فه‌ره‌نسە: وڵاته‌که‌مان له‌مه‌ترسیدایه‌و داعش پلانی هێرشی هه‌یه
ئاژانسی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسە ئاشکرایده‌کات، داعش ئاماده‌کاری ده‌کات بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێکی تر له‌وڵاته‌که‌ی، ئه‌وه‌ش هاوکاته له‌گه‌ڵ نزیکبوونه‌وه‌ی یارییه‌کانی یۆرۆی ٢٠ ١٦ له‌فه‌ره‌نسا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پاتریک کالڤار، به‌رپرسی ئاژانسی هه‌واڵگری فه‌ره‌نسا له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌یدا به‌لیژنه‌ی ئه‌منی وتووه "ڕوونه که فه‌ره‌نسا مه‌ترسی له‌سه‌ره‌و ئێمه ده‌زانین که داعش پلانی هێرشی نوێی هه‌یه". پاتریک کالڤار ئه‌وه‌شی رونکردووه‌ته‌وه که "داعش شێوازێکی نوێی هێرش به‌کارده‌هێنێت، ئه‌ویش دانانی بۆمبی چێنراوه له‌و ناوچانه‌ی قه‌ره‌باڵغی به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ترس له‌نێو دڵی ته‌واوی خه‌ڵکیدا دروستبکات".ئه‌و هۆشدارییه‌ش دوای ئه‌وه دێت، له‌کۆتایی ساڵی رابردوودا داعش له‌زنجیره‌یه‌ک هێرشدا له‌شاری پاریس ١٣٠ هاوڵاتی فه‌ره‌نسی کوشت.
فڕۆکه میسرییه بێ سه‌روشوێنه‌که "تێکشکاوه"
کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی میسر رایگه‌یاند، ئه‌و فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌ی له‌سه‌ر ئاسمانی خۆرئاوای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ونبووه‌سه‌روشوێن بووه، تێکشکاوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئه‌و فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌رهه‌ڵگری، له‌کاتی گه‌شتێکیدا له‌پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نساوه بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ راداردا نه‌ماوه‌و بێسه‌روشوێنه.له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی فڕۆکه‌وانیی میسره‌وه رایگه‌یاند، له‌سه‌عات 4:26ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌کاتی قاهیره، سوپای میسر داوای به‌هانه‌وه‌چونیان له‌و فڕۆکه بێسه‌روشوێنه‌وه، پێگه‌یشتووه. به‌پێی بی بی سی. وه‌زاره‌ت جه‌ختیشیکرده‌وه که فڕۆکه‌که تێکشکاوه. هێڵی ئاسمانی میسر راشیگه‌یاند، ئه‌و فڕۆکه‌یه وێڕای ده‌سته‌ی فڕۆکه‌وانی که له 10 که‌س پێکهاتوون، 56 سه‌رنشینی تری له‌سه‌ر بووه که سیانیان منداڵن. ئه‌و فڕۆکه‌یه له‌کاتێکدا له‌به‌رزاییی 37 هه‌زار پێ (11 هه‌زارو 300 مه‌تر)ه‌وه فڕیوه، له‌سه‌ر ئاسمانی خۆرئاوای ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست، ونبووه.