هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕژیمی ئاخوندی و قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا

ڕژیمی ئاخوندی و قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا
سیامەند

 سیامەند

 ڕۆژی پێنج شەممە 8ی ڕەشەممەی 1398 کۆچی خۆری ئاخوند خامنەیی ڕێبەری ڕژیم دوای نزیک مانگێک بە سەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە ئێراندا، بە شێوەێکی چاوەڕوان نەکراو دەرکەوت، ئەویش جیاواز لە جارەکانی دیکە بە تەنیا، وە بێ‌ ئەوەی هیچ ئاپۆرای بەکرێگیراوانی لە دەور بێ‌.

 خامنەیی کە پێشتر هەڵۆێستی لە پێوەند بە نەخۆشی و سامناکی ڤایرۆسی کڕۆنا نەبوو،ئیتر نەیتوانی هیچ نەڵی، هەر بۆیە، بە هۆی بەربڵاوی کارەساتەکەو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لە سەرانسەری ئێران و مردنی دەیان کەس بە هۆی ئەو ڤایرۆسە، ناچار بوو لێدوان بدا، خامنەیی لە ژوورێکدا بە تەنیا، کە ترسێکی زۆر لێ‌ نیشتبوو، لە ڕێگەی تلویزیۆنی ڕژیم باسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنای کردو سپاسی کارمەندانی نەخۆشانەکانی کردو ووتی  هەوڵی باش دەدەن بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشەکان.

 ئەو هەڵۆێست و قسانەی خامنەیی نەک نەیتوانی بەرپرسایەتی کاربەدەستانی ڕژیم و کەمتەرخەمیان لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا، وەشارێ‌، بەڵکو بووە هۆی سەلماندنی ئەو ڕاستیەی کە بەرپرسانی رژیم بە تێکڕا،وە خامنەیی بە تایبەت لە بڵاوبونەوەو تەشەنە کردنی ڤایرۆسی کڕۆنا لە ئێراندا تاوانباری سەرەکین، چونکە لە رۆژانی یەکەمی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کڕۆناو هەواڵ و زانیاریەکان لە سەر مەترسی و هەرەشەی ئەو بەڵایە بۆ سەر خەڵکی ئێران، بەرپرسانی ڕژیم و خامنەیی بە ئەنقەست خۆیان لە باسی ئەو نەخۆشیە پاراست، وە تەنانەت رێگەیان لە هاتوو چۆی فڕۆکەی نەفەر هەڵگری ماهان کە سەر بە سپای پاسدارانە، بۆ ووڵاتی چین نەگرت و تەنانەت هەوڵیان دەدا قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا وەک هۆیه‌‌‌ک بۆ نزیک بوونەوەی زیاتر لەو حکومەتی چین بەکار بێنن، وە بە ناوی هاوکاری کردنی چین، ویستیان وەڵامی  پشتیوانی ئەو ووڵاتە بدەنەوە کە هێندێک جار پشتگیری ڕژیم دەکات لە قەیران و لە کێشە جیهانیانەی  کاربەدەستانی ڕژیم بۆ خۆیان خۆلقێنەرین.

ناردنی هەزاران دەمامک (ماسک) لە ئێرانەوە بۆ چین، وەک هاوکاری ڕژیم، یەکێکە لە گاڵتەجارانەترین نەوعی هەڵۆێستی دەسەلاتدارانی ئێرانه، چونکە هەر لەو کاتەی دەمامک دەنێردرا بۆ چین، لە ناوخۆی ئێراندا خەڵک پێویستی لە ڕادەبەدەری بەو دەمامکانە هەبوو. وەک ئاشکرایە قەیرانی کەمی دەمامک لە ئێرانداو زیادبوونی نرخی دەمامک کێشەێکی گەورەی خەڵکە لە ئێستادا کە بە پێ‌ زانیاریەکان ژمارەێک لە بەکرێگیراوانی رژیم بەرپرسن لە بەرز بوونەوەی نرخی دەمامک.

 کاربەدەستانی ڕژیم بەو خۆش خزمەتیەیان بە حکومەتی چین، هیچ کە نەیانتوانی کارێکی بە کەڵک بۆ خەڵکی ئەو وولاتە بکەن لە بەرانبەریشدا، بوونە هۆی زیان گەیاندن بە خەڵکی ئێران. یەکێکی دیکە لە هۆکانی شاردنەوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کڕۆنا لەئێران، بەو مەبەستە بوو تابتوانن خەڵک لە سەر سندوقەکانی دەنگدانی شانۆی هەڵبژاردنی مەجلیسی یانزدەهەمی ڕژیم کۆبکەنەوە، بەڵام کاتێک شانۆگەریەکەیان بێ‌ بینەر بوو وە کەمترین ڕێژەی خەڵک بەشداری کرد، هێندێک لە کاربەدەستان ڕژیم هۆکەیان بۆ مەترسی خەڵک لە ڤایرۆسی کڕۆنا گێڕایەوە، وەک ئەوەی بەرپرسانی ڕژیم لە بیریان چوبێتەوە کە پێشتر یا هیچ زانیارێکیان بە خەڵک نەداوە وە ئەگەر زانیاریان بە خەڵک داوە هیچ کات ئەوەیان ڕانەگەیاندوە کە ڤایرۆسەکە گەیشتۆتە ئێران. بێگومان بێ‌ هەڵۆێستی و کەمکاریەکانی ڕژیم لە حاست ئەو ڤایرۆسە سەرچاوەکەی بۆ دوژمنایەتی دەسەلاتداران بەرانبەر خەڵکی ئێران و لە بەرانبەردا گرینگیدانە بە خۆیان و دەسەڵاتە نامەشروعەکەیان دەگەڕێتەوە.

کاتێک لە ووڵاتی چین ڤایرۆسی کڕۆنا بڵاو بوەوە، چەند شار بە تایبەت شاری (ووهان) بە تەواوی قەرەنتینە کراوەو رێگەی هاتوچۆ بە دانیشتوانیان نەدرا، وە هەموو ئەو کەسانەی تووش ڤایرۆس بوون، بە شێوەێکی زۆر کاریگەر لە ژێر چاوەدێریدان و هەروەها حکومەتی چین لە ماوەی تەنیا 10 رۆژ گەورەترین بیمارستانی بۆ نەخۆش و ڤایرۆس لێدراوان دروست کرد، بەڵام کاربەدەستانی ڕژیم گاڵتە بە باسی قەرەنتینەو گرتنە بەری ڕێوشۆێنی کاریگەر بۆ چارەسەری ئەو قەریرانە مەترسیدارە دەکەن.

ئاخوند رۆحانی سەرۆک کۆماری ڕژیم لە ڕۆژی 7ی ڕەشەممە دەڵێ‌، نیازمان نیە هیچ شارێک قەرەنتینە بکەین و تەنانەت ئەمجارەش هەوڵیدا قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا ببەستێتەوە بە پیلانی دوژمنانی ڕژیم. هەروەها (نمکی) وەزیری بیهداشتی ڕژیم قەرنتینەی بە کارێکی دواکەوتوانە ناو هێناو ڕایگەیاند هیچ شارێک کە ڤایرۆسی تێدا بەربڵاوە قەرەنتینە ناکەین. بەڵی ئەوە شێوەی هەڵۆێست و کاری نابەرپرسانەی دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران بۆ ئەو بەلا مەترسیدارە گەندەڵی و نەزانی و خەیانەتکاریان بەرانبەر بە خەڵکی ئێران نیشان دەداو لە بەرانبەریشدا هەڵۆێست و کاری بە جێ‌ حکومەت و دەسەلاتدارانی چین بۆ چارەسەری قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا کە بە دەیان جار بەربڵاوترو مەترسیدارتریشە لەو لە ئێراندا باس دەکرێ‌ غەمخۆری و دڵسۆزیان بۆ خەڵک و ووڵاتەکەیان دەردەخا.

لە کۆتاییدا لایەنێکی دیکەی گاڵتەجاری دەسەلاتدارانی ڕژیم، خۆ بە نەخۆش نیشاندان و ڤایرۆس لێدراویی چەندین کاربەدەستی حکومەتە،کە زۆر وێ‌ دەچێ‌ ئەوەش یەکێکی دیکە لە فێڵ و چاوبەستەکانی کاربەدەستان و دەسەلاتداران بێ‌، کە گۆیا ئەوانیش نەخۆش دەکەون و ئەو ڤایرۆسە دەیانگرێتەوە، تەنانەت یەکێک لە بەرپرسانی ڕژیم کە گۆیا تووش ڤایرۆسی کڕۆنا بووە، دەڵێ‌ کڕۆنا وەک دیموکراسی وایە فەقیرو دەوڵەمەندو بەرپرس و غەیرە بەرپرس ناناسێ‌. وەک پێشتر باس کرا زۆر وێ‌ دەچێ‌ ئەوەی کە چەند بەرپرسی ڕژیم تووش کڕۆنا بوون پیلانی ڕژیم بێ‌ بۆ کەم کردنەوەی ڕەخنەکان لە سەر دەسەڵاتی ملهورو دیکتاتۆر لە ئێران.

 ئەگەر چی هومێدوارین ئەو ڤایرۆسە مەرگ هێنەرو مەترسیدارە لە خەڵکی ئێران بە دوور بێ‌ و ئاخوندە ملهورو دەسەڵاتدارە ستەمگەرەکان کە چل ساڵە بوونەوایرۆس و بەڵا لە سەر خەڵک هەڵگرێ‌ و کۆتاییان پێ‌ بینێ‌.


4 ساڵ و 8 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی و قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا

ڕژیمی ئاخوندی و قەیرانی ڤایرۆسی کڕۆنا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران