زۆربوونی نیگەرانیەکان لە سەر بارودۆخی زیندانیانی وەڵات بە دەرکەوتنی نیشانەکانی تووش بوونی کۆرۆنا، هەواڵدەری هێرانا، ئاماری تووشبووان یان ئەو کەسانەی گومانی توو
زۆربوونی نیگەرانیەکان لە سەر بارودۆخی زیندانیانی وەڵات بە دەرکەوتنی نیشانەکانی تووش بوونی کۆرۆنا، هەواڵدەری هێرانا، ئاماری تووشبووان یان ئەو کەسانەی گومانی تووش بوون بە ویرۆسی کۆرۆنایان لەسەرە لەزیندانە گەورەکانی وەڵات لە زیاد بووندایە، بەهۆی ئەوەی کە زیندانەکان پێداویستی تایبەت بۆ دەرخستن و پێشگرتن لە تووش بوون بەم نەخۆشیە بێبەشن.
بەندکراوێک لە بەشی 3-4 زیندانی ورمێ کە لە ماوەی 20 ڕۆژدا لە نەخۆشخانەی خومەینی لەژێر چاودێری دا بوو گیانی داوە.
هەتا ئێستا سێ بەندکراو کە گومانی نەخۆشی کۆڕۆنایان لەسەر بوو لە بەشی لاوان و بەشی 14ی زیندای ورمێ گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان کە یەکێک لەوانە شەوی پێنج شەممە 9ی ڕەشەممە لە بەندی 3-4ی زیندانی ورمێ بەقسەی ناوەندی پزیشکی زیندان بەهۆی باش بوونی تاقی کردنەوەی کۆڕۆنا نێردرایە نەخۆشخانەیەکی دەرەوەی زیندان.