هێرشی ڕوسیە بۆ سەرهێزەکانی تورکیە و کوشتنی چەندین سەربازی تورکیە لە ئیدلب و پشتیوانی ناتۆ لە هێزەکانی بەشار ئەسەد بوەتە هۆکاری ئەوەی کە تورکیە بەڵێنەکانی خۆی
هێرشی ڕوسیە بۆ سەرهێزەکانی تورکیە و کوشتنی چەندین سەربازی تورکیە لە ئیدلب و پشتیوانی ناتۆ لە هێزەکانی بەشار ئەسەد بوەتە هۆکاری ئەوەی کە تورکیە بەڵێنەکانی خۆی بۆ بڕیارنامەکانی لەگەڵ ئوروپا پێشێل بکات .
لەو بڕیارنامەیەدا تورکیە پابەندە کە سنورەکانی خۆی بۆ دەربازبوونی پەنابەرانی سوری، عێراقی و ئەفغانی دابخات، و لە بەرابەریشدا یارمەتی لە ئوروپا بۆ بەخێوکردنی ئەم پەنابەرانە وەربگرێ و بە پێی ئەم بڕیارنامە یونان دەتوانێ ئەو پەنابەرانەی کە بە قاچاغ دێنە سنوری یونانەوە دیپۆرتی تورکیەیان بکاتەوە.
ئێستا کە تورکیە بەڵێنەکانی خۆی پێشێل کردووە، وسنورەکانی یونان لەگەڵ کارەساتێکی ئینسانی ڕووبەڕو بۆتەوە ،تا ئێستا ·٦هەزار و ۳٥٨هەزار پەنابەر لەلایەن تورکیەوە ڕەوانەی سنورەکانی یونان کراون، یونان و ئوروپا لە هەڵوێستێکدا بۆ سوتاندنی کارتی ئەردۆغان هێزی زیاتریان ناردووە بۆ بەرگری لە سنورەکانی یونان.
هەروەها وەزیری بەرگری یونان وتی :تورکیە تاوانبارە کە لە پەنابەرەکان وەکو ئامرازی فشار بۆسەر ئوروپا و ناتۆ و ڕاوەستانی هێرشەکانی ڕوسیە و پشتیوانی نەکردنی لە بەشار ئەسەد و هەروەها داوای یارمەتی زیاتر بۆ بەخێو کردنی ئەم پەنابەرانە کەڵکی وەرگرتووە.
بەڵام یونان بە داخستنی سنورەکانی خۆی، و دەستبەسەر کردنی ۱۳۰کەس دژی تورکیە ڕاوەستاوە، بەڵام ئەوەی کە قەرەبوو ناکرێتەوە سەرنجی مێدیاکانی بۆخۆی ڕاکێشاوە، یاری کردن بە گیانی چەندین هەزار پەنابەری ئاوارەیەکە منداڵانیش بەشێکن لەو کارەساتە