بارودۆخی نالەباری ئابوری لە ئێران وهەروەها بێکاری لاوان لەو وڵاتە بوەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران بەتایبەت چینی لاوان ئەندامی جەستەی خۆیان وەک گورچیلە ،چاو ،
بارودۆخی نالەباری ئابوری لە ئێران وهەروەها بێکاری لاوان لەو وڵاتە بوەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی ئێران بەتایبەت چینی لاوان ئەندامی جەستەی خۆیان وەک گورچیلە ،چاو ،دڵ و لوزلمعدەیان بە نرخێکی زۆر کەم بفرۆشن. ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێران هیچ یاساێیک بۆ بەڕەنگاربونەوەی ئەم دیاردەیە نیە ودەسەڵات بەشێوەی ناڕاستەوخۆ پەرەی پێ ئەدات. ئەگەر کڕین و فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی مرۆڤانی هەژار لە وڵاتانی دیکە زۆر بە شتێکی سەیرو سەمەرە ناوی دەبرێ، بەڵام لەئێران بووەتە دیاردەیەکی ئاسایی و شەقامی فەرهەنگی حسەینی ناوێکی ئاشنا بۆ ئەم کەسانەیە و لەم شەقامە دیوارنوسین بازاڕێکی گەرمی هەیە و ساڵانە ۱٤۰۰گورچیلە دەفرۆشرێ. ئەم ئامارە دەرخەری ئاستی هەژاری و نەبوونیی خەڵکی ئێرانە، ولەساڵی ۹۳تا ئیستا دوکتۆرانی ئێرانی سی هەزار گورچیلەیان چاندووە. هەروەها باس لەوەکراوە ۲٦هەزار کەس لە نەخۆشخانەکانی ئێران چاوەڕوانی ئەندامن ، وە ئەگەر ئەندامانی جەستەیان گیر نەکەوێ لەگەڵ مەرگ ڕوبەڕو دەبنەوە. ئەوانەش زۆربەیان خەڵکی هەژارن کە پارەی کڕینیان نیە و بۆ دەسکەوتنی گورچیلە و باقی ئەندامان دەس بە دامێنی دەڵاڵان دەبن. نێوی ئەو کەسانە کە لە چاوەڕوانی ئەندامن دەبێ نهێنی بێ بەڵام ئەم ناوانە لە ژێردەستی دەڵاڵانە و ئەمەش خۆی بە پێچەوانەی یاسایە ،بەڵام دەسەڵات بەرەنگاری نابێتەوە. هۆکاری دیکەی گەرمی بازاڕی ئەم دەڵاڵانە ئەو بنەماڵانەن کە ئەندامانی ئەو کەسانەیان کە توشی مەرگی مەغزی بوون نایکەنە دیاری و ئەمەش بە قازانجی دەڵاڵەکانە. تەنانەت لەئاستێکی بەربڵاوتر ئەم کڕین و فرۆشتنە گەیشتوەتە وڵاتانی ناوچەکە کە بۆ فرۆشتنی ئەندامانی جەستەی خۆیان ودەسکەوتنی پارەێیکی زۆر کەم ڕوو لەئێران دەکەن. بەداخەوە ئەمە بوەتە هۆی بێ ئیعتباری ئێران لە ناوچەکەو جیهان .