ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، لە ڕاپۆرتێکدا نوسی کە وڵاتانی نزیک بە ئێران هەوڵیان داوە سنوری زەوینی و ئاسمانی خۆیان و هاوردنی هەموو جۆرە کەل و پەلێک لە ئێران
ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ، لە ڕاپۆرتێکدا نوسی کە وڵاتانی نزیک بە ئێران هەوڵیان داوە سنوری زەوینی و ئاسمانی خۆیان و هاوردنی هەموو جۆرە کەل و پەلێک لە ئێران قەدەغە بکەن، ئەمە لە کاتێکدایە ئێران لەناوخۆدا لەگەڵ کۆرۆنا ڕوبەڕو بووە .
ئەم ڤایرۆسە له ئێرانەوە لانیکەم بۆ دە ووڵاتی دیکە وەکو ،عێراق ،پاکستان ،ئەفغانستان ....، گواستراوەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە شاری قوم کە نزیکی شاری تارانە سەرچاوەی ئەم نەخۆشیەیە.
تاران ناوەندی بازرگانیەکی گەورەیە کە بازرگانانی گەورە لە هەموو جیهان و بە تایبەت چین بۆخۆی ڕائەکێشێ.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی مارس وتی: ئەم ڤایروسە لە زۆربەی شارەکان بڵاوبۆەتەوە، هەروەها داوای لە میدیاکان کرد بە بڵاوکردنەوەی بەرنامەی وزەبەخش و شایی و خۆشی، هیوا و ورەی خەڵک زیاتر بکەن ،ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئاماری مردن بەهۆی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتوەتە ۹۲کەس وئەمەش زۆرترین ئاماری مردنە لە وڵاتێکی دەرەوەی چین .
پاکستان و عێراق، هاتووچۆیان قەدەغە کردووە بەڵام خەڵکی ئەفغانستان هێشتا هاتوچۆی شوێنە زیارەتیەکانی ئێران دەکەن .
وڵاتێک وەکو عێراق کە سیستمی تەندروستی زۆر لاوازە، بەرەنگاربونەوە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەستەم ترە، و ڕایگەیاند تا ئێستا ۳٤کەس توشی کۆرۆنا بوون و کە هەموویان لە ئێران گەڕاونەتەوە.
لە وڵاتی پاکستانیش ٥کەس توشی کۆرۆنا بوون کە هەموویان لە ئێران هاتوون، و زۆربەی وڵاتانی کەنداوی فارس هێڵە ئاسمانیەکانی خۆیان لە ئێرانەوە ڕاگرتووە.