هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر، باسی لە کوشتنی ۲۳منداڵ بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان و س

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە درێژەی لێکۆڵینەوەکانی خۆیان لەبارەی کوژرانی خۆپیشاندەرانی مانگی خەزەڵوەر، باسی لە کوشتنی ۲۳منداڵ بەدەستی هێزە ئەمنیەتیەکان و سەرکوتی خوێنینی بەربڵاو کرد. ئەم ڕێکخراوە داوای دادگایی کردنەوەی ئەوکەسانەی کرد کە دەستیان لەم کوشتارە هەیە.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆی کەلە ڕێکەوتی ٤ی مارس ،۱٤ی ڕەشەممە، بڵاوی کردەوە ووتی: بەڵگەی نوێمان دەسکەوتوە، و بە پێی ئەم لێکۆڵینەوەیە لانیکەم ۲۳منداڵ، کە یەکیان کچ بووە کوژراون.
لێبوردنی نێونەتەوەیی دەنوسێت: ئەم منداڵانە بە تەقەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان کوژراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تەمەنی ئەم منداڵانە لە نێوان ۱۲تا ۱·ساڵە، ولەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکان بە مەبەستی کوشتنی ئەم منداڵانە تەقەیان لە سەر و سینگیان کردوە .
یەکێک لەم منداڵانە لەڕێگای هاتنەوەی لە قوتابخانە کوژراوە.
هەروەها خانەوادەکانیان ناچارکراون کە تەرمی منداڵەکەیان بە نهێنی ولەکاتی شەودا بنێژن. لێبوردنی نێونەتەوەیی هۆکاری ئەم نهێنی کاریەی بۆ شاردنەوەی چۆنیەتی مردنی ئەم منداڵانە ناوبرد.
حەسەن ڕۆحانی لە کۆبونەوەیەکی میدیایی دا حاشای لە ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانی مانگی خەزەڵوەر کرد و ووتی: میدیا دەرەکیەکان ئامارێکی سەیرو سەمەرە ڕائەگەێنن، سەرەتا ئامارێکیان وت و دواتر زیاتریان کرد .
ڕۆحانی لە درێژەی قسەکانی خۆی دا ووتی ئاماری کوژراوانی مانگی خەزەڵوەر بە دەستی پزیشکی قانونیە ،بەڵام پزیشکی قانونی ووتی ئەم ئامارانە لەدەستی وەزیرە.


4 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن

دەبێ‌ بکوژانی 23 منداڵەکەی ناڕەزایەتیەکانی مانگی خەزەڵوەر دادگایی بکرێن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران