پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران، بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەت

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران، بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەت

هەشتی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان، لە هەموو ئازادیخوازان و ستەم لێکراوانی کوردستان و کەسانی خاوەن هزری یەکسانی خوازی و داکۆکیکاری ما

ئافرەتانی خۆڕاگر و تێکۆشەر !

هەشتی مارس، ڕۆژی نێونەتەوەیی ئافرەتان، لە هەموو ئازادیخوازان و ستەم لێکراوانی کوردستان و کەسانی خاوەن هزری یەکسانی خوازی و داکۆکیکاری مافی ڕەگەزایەتی، پیرۆزبێ.
هەشتی مارس ڕەمزی خۆڕاگری و چاونەترسی و ئازایەتی ئافرەتانی بە هەڵوێست و زیندوو، خاوەن ئەقڵی بەرابەری خوازی و پێگەیشتوویە و جیاوازترین ڕۆژی مێژوویی بزوتنەوەی ئافرەتانە، بۆ نا وتن بە ناعەداڵەتی و سەرکەوتن بەسەر کۆسپەکانی بەردەم ئەو ڕەگەزەو لە دژی چەوساندنەوە.
بەداخەوە ئافرەتان بەبەردەوامی ستەمیان لێ دەکرێ، لە لایەن کۆمەڵگاو و خێزان و هەروەها دەسەڵات و سیستمە دیکتاتۆرەکان. ئەمەش وایکردووە کە ئەو چینە بەردەوام لە خەبات و تێکوشاندابێ بۆ بەرەنگاری لە ماف زەوتکردن و نەهامەتیەکانی سەری و هەوڵدان بۆ ئەوەی وەک تاکێکی خاوەن ماف و هۆشیار و تەواوکەری گۆمەڵگا بوونی خۆی بسەلمێنێ.

ئافرەتانی هۆشیار و بەهەڵوێست،

ئەمڕۆکە لە ئێرانی بندەستی ئاخوندانی داپڵۆسێنەر، لەگەڵ کۆمەڵە قەیران و مەینەتیەک ڕووبەڕوون کە ئەو سیستەمە دیکتاتۆرە لەگەڵ هاتنە سەرکاری بە یاسا بۆ کۆمەڵگای هێناوەو کاری پێ دەکات.
لە سایەی ئەو سیستم و دەسەڵاتەوە ناتوانن وەک تاکێک و ڕەگەزێکی کاریگەر دەورو نەقشیان لە هیچکام لە ڕەهەند و پێکهاتە و کۆی گشتی وڵاتدا هەبێت، لەبات وەگەڕخستنی تواناو لێهاتووییان، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گەڕاندنەوەیان بۆ قۆناغەکانی دواکەوتووی و کۆیلایەتی و ....هتد دەدرێت.
ئافرەت لەناو کۆمەڵگای ئێراندا تا ئێستاش لە پێناو بە دەست هێنانی سەرەتاییترین مافەکانی دەبێ باجی یەکجار گەورە بدات و بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەریت و یاسا چەوت و ناعادیلانەکان، بەردەوام لە خەبات دا بێت و ئەو ڕەوتەی ژیانی ئاسایی هەر تاکێک لە کۆمەڵگەدا پێیدا دەڕوا، بۆ ئەو چینە، هەمان ڕەوت نیە و دژوارە. 
دەسەڵاتی زاڵ بەسەر ئەو وڵاتە دا ماوەی چل ساڵە خەڵکی خستۆتە ژێر فشارو خراپترین سیستم و یاسا پێڕەو دەکات لە بەرانبەر خەڵکی بەگشتی و ئافرەتان بەپلەی یەکەم . دۆخی ئافرەتی کورد چەند پاتە دژوارەو هۆکارەکانی پێشکەوتن و خوێندن و پێگەیاندنی چینەکانی کۆمەڵگا بە گشتی و بۆ ئافرەتان وەک پێویست نیەو خوێندنگەو خزمەتگوزاریەکانی، سەدەی ناوەڕاستین و هەر ڕۆژە بە شێوەیەک ئەو چینەو خەڵکەکەی باجەکەی دەدەن. ئەوەی جێگەی خۆشیە لەگەڵ هەموو ئەو دۆخە ناهەموارە ئافرەتان زۆر هۆشیار و خاوەن هەڵوێست و ئازاو چاونەترسن و بە بەردەوامی ڕاپەڕیون و بێزاری خۆیان لەو دەسەڵاتە دەربڕیوە و هەمیشە پێشەنگن و لەسەفی پێشەوەی ئەو ڕاپەڕین و ناڕەزایەتیانە دا بوون و جار لەگەڵ جاریش دەستکەوتی تازەو جۆراو جۆر و هەروەها بەپێی ڕاپەڕینەکان و قۆناغ دوای قۆناغ هەنگاوی تازەو جیاوازیان خستۆتە سەر لاپەڕەی مێژووی بروتنەوە بەرحەق و ڕەواکەیان.
کە بێگومان ئەو دەستکەوتە مێژووییانەش بە قوربانی دان و فیداکاری و شەهیدبوون لەو ڕێگەیەدا بە دەست هاتوون و جێگیر بوون.
هەربۆیە ئەوە ئەرکی ئێمە زۆر بەرفراوانتر دەکاتەوە لە پێناو بەردەوامبوون لەسەر خەبات و تێکۆشان و وێستانەوە لە بەرانبەر ستەم و چەوساندنەوە و ناعەداڵەتی و هەمیش ڕێزگرتن و زیندوو هێشتنەوە و بەردەوامی دان بەو دەستکەوت و ڕۆژە مێژوییە گرنگانەی کە ئافرەتان بە خەبات و قوربانیدان تۆماریان کردووە و دەیکەن.
بە ئومێدی سەرکەوتن و پیرۆزی خەباتی نەپساوە و ڕەوای ئافرەتانی هۆشیار و تێکۆشەر.

ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
17ی ڕەشەممەی 1398


4 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران، بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەت

ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران، بۆ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەت

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران