یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

ئافرەتانی تێکۆشەری کوردستان و ئێران!

ئافرەتانی تێکۆشەری کوردستان و ئێران!
ئافرەتانی شۆڕشگێر لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران!

بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ئافرەتان، گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش دەکەم بە ئافرەتانی ستەملێکراوی دەستی دەسەڵاتداری دیکتاتۆری لە ئێران، وە هەروەها ئافرەتانی ستەملێکراوی دەستی کۆمەڵگەو خانەوادە دواکەوتوەکان.
خەباتی یەکانگیری ئافرەتان، بە هاوکاری پیاوانی پێشکەوتوو تێگەیشتوو،لە ئێران و سەرانسەری جیهان بۆ هێنانە دیی مافەکانیان گەیشتۆتە قۆناغێکی چارەنووس ساز. بە تایبەت لە کوردستاندا، ئافرەتانی تێکۆشەر لە مەیدانی کاری سیاسی و پێشمەرگایەتی،کۆمەڵایەتی و ژینگە پارێزی دەورێکی بەرچاویان هەیە، کە ئەو ڕادەیە لە پێشکەوتن و گەشەسەندنە هەمە چەشنەو هەمەلایەنەی ئافرەتانی کورد، دامەزراوە سەرکوتگەرەکانی دەسەڵاتداری ئاخوندی، بە زیندانی کردن و شکەنجە، هەوڵ دەدەن بەربەست لە ڕێگەی چالاکیەکانی ئافرەتان دروست بکەن.
لە تازەترین و نوێترین نمونەی چالاکی ئافرەتانی کوردستان، تێکۆشان و کارکردنیانە بۆ هاوکاری خەڵک و بەشداری کردن لە دروست کردنی گروپی جۆراوجۆر بۆ روبەروبوونەوەی نەخۆشی مەترسیداری کۆرۆنا، کە ئەو نەخۆشیە بە هۆی سیاسەتی دژمنکارانەو نەزانکارانەی دەسەڵاتی ئاخوندان، لە ئێران و کوردستاندا بڵاو بۆتەوەو بۆتە هەڕەشە بۆ سەر گیان و ژیانی تێکڕای جەماوەر.
ئاشکرایە ئافرەتانی شۆڕشگێرو پێشمەرگە لە سەنگەری بەرخودان و خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و ئافرەتانی تێکۆشەر لە سازمانی خەبات دا سەرەڕای بوونی کۆسپی جۆراوجۆر لە ماوەی چالاکیان لە ڕیزەکانی شۆڕشی خوێناوی، گەلێک سەربەرزیان لە ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیدا تۆمار کردووە، کە نەتەنیا بوونە مایەی پێشکەوتنی جوڵانەوەی مافخوازانەی گەلی کورد و شۆرشی ڕەوا دژ بە ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی، بەڵکو بوونە هۆێ‌ گەشە سەندن و بەرەو پێشچوون و بەرەو سەرچوونی ڕادەی تێ‌ گەیشتن و ووشیاری خۆیان لە کاری تەشکیلاتیدا و هەروەها لە ئیدارەکردن و بەڕێوەبردندا.
ئافرەتان لە ریزی سازمانی خەبات جیاواز لە چالاکیان لە ئورگانی رێکخراوی ئافرەتان، لە تێکڕای بەش و ئورگانەکانی دیکەی سازمانی خەباتدا دەوری بەرچاوو کاریگەریان هەیەو،بە لێهاتویی و ماندوو بوونیان زیاتر لە ڕابردوو بایەخ وگرینگیان سەلماندووە.
بەو هومێدەی دەسەڵاتداری ئاخوندی، مرۆڤ کوژو، کە سەرچاوەی مەینەتیە بۆ تێکرای پیکهاتەکانی کۆمەڵگەی ئێران و لە ماوەی حوکمی ناڕەوایدا بێجگە لە مەینەتی هیچی بۆ خەڵکی ئێران بە دیاری نەهێناوەو لە تازەترین گەندەڵکاریدا بۆتە هۆی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ئێراندا، بە تێکۆشان و نەبەزی ئافرەتان و تێکرای خەڵکی ئێران و کوردستان لە ناوبچێ‌ و بڕوخێ‌.
جارێکی دیکە بە ناوی خۆم و تێکڕای هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات بە بۆنەی 8ی مارس گەرمترین پێرۆزبایی بە ئافرەتانی کوردستان، ئێران و ئافرەتانی تێکۆشەر لە سازمانی خەبات پێشکەش دەکەم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
شەممە 7ی مارسی 2020 زایینی
17ی رەشەممەی 1398 کۆچی خۆری


4 ساڵ و 8 مانگ و 16 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات ی کوردستان بە بۆنەی 8 ی مارس رۆژی جیهانی ئافرەتان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران