خەباتمێدیا: بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە لە بانەوە گەیشتووە، ڕێژەی توشبووان لەو شارە ڕوو لە زیادبونە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەک کە لە بانەوە گەیشتووە، ڕێژەی توشبووان لەو شارە ڕوو لە زیادبونە.
بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە ئاخوندەکان و هەروەها دانیشتوانی شاری قوم کە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لەو شارەن، هاتوون و لە خانەباخەکانی دەشتی سوورێن نیشتەجێ بوون، کە هەم مەترسییە بۆ خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەم باشوور.
ڕێژەی تووشبووان گەیشتۆتە زیاتر لە 15 کەس و نزیکەی 30 کەسیش قەرەنتینە کراون، بەشێکی زۆر دوکان و شوێنە گشتیەکانی ئەو شارە داخراون.
وەک هەمیشە دەسەڵات لە چارەسەرکردنی ئەو کێشەو نەخۆشیە کەمتەرخەمە، بە تایبەت لە شارەکانی کوردستان. هەروەها لە میدیاکان هەواڵی درۆ و ناڕاست وەک پێڕاگەیشتن بە خەڵک و قەدەغەکردنی هاتوچوو لە بەینی شارەکان، وەک پێویست نیە و هەوڵەکان بۆ خۆ پارێزی هەر لەچوارچێوەی تاکەکەسی و چالاکانەوە دەکرێ.