بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا لە ساڵی ۲۰۱۹ی میلادی، ڕژیمی ئاخوندی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا لە ساڵی ۲۰۱۹ی میلادی، ڕژیمی ئاخوندی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تاوانبار کرد.
بەرپرسانی ئەمریکایی بە ئاماژە بە ڕاپەرینەکەی مانگی خەزەڵوەری ڕابردوو، ئەوەیان تەئکید کردۆتەوە کە لە ماوەی ناڕەزایەتیەکان ۱٥۰۰کەس گیانیان بەخت کردوە و ٨٦۰۰ کەسیش دەسبەسەرکراون.
لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕێکەوتی 25ی سەرماوەز، کوژرانی 304کەس لە خۆپیشاندەرەکانیان تەئکید کردۆتەوە و هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوەکان زۆر زیاترە لەوەی کە باس کراوە.
هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە ڕۆژی دووی مانگی ڕەشەممە، لە هەواڵێکدا باسی لە کوژرانی ۱٥۰۰کەس لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی سەرماوەز کردووە. مایک پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی ڕەشەممە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنگتۆن لەسەر پرسی کوژرانی پوویا بەختیاری لە خۆپیشاندانەکانی شاری مێهرشار لە کەرەج ووتی: ئەمڕۆ من دەمەوێت خەڵکانی گەورەی ئێران وەکوو پویا بەختیاری و هاوباوەڕەکانی بزانن کە ئەمریکا هیچ کات ئەو کەسانەی لەبیر ناچێت کە گیانیان بەخت کردووە و پشتیوانی لە ئازادی ئەو کەسانە دەکات کە لەزیندانەکاندان.
ئەمریکا سزای زیندانی کردنی سەبا کورد ئەفشاری ناداد پەروەرانە لە قەڵەم دا.
بەرپرسانی ئەمریکایی بەپێی بەڵگەو ئامارەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، تەئکیدیان کردوەتەوە کە لەماوەی ساڵی زایینی ڕابردوو لانیکەم 200کەس لە ئێران لە سێدارە دراون. هەرچەند ئامارە حکومیەکان دەڵێن ٦۲کەس لەسێدارە دراون .