بنکەکانی سپای قودس و حەشدی شەعبی شاری قائم سەر بە پارێزگای ئەلئەنباری عێراق لەلایەن ئامریکاوە بۆردومان کرا. هەروەها پاش ئەوە بنکەکانی سپای قودس لە ئەلبوکەماڵی ل
بنکەکانی سپای قودس و حەشدی شەعبی شاری قائم سەر بە پارێزگای ئەلئەنباری عێراق لەلایەن ئامریکاوە بۆردومان کرا. هەروەها پاش ئەوە بنکەکانی سپای قودس لە ئەلبوکەماڵی لە ڕۆژهەڵاتی سوریە بۆردومان کرا .
تائێستا لە زیان و خەساراتی ئەم هێرشانە هەواڵێک بڵاو نەکراوەتەوە.
هەروەها ئیسماعیلی قائانی فەرماندەی نوێی هێزی سپای قودس چەن ڕۆژ پێش ئەم بۆردومانە سەردانی سوریەی کردبوو .
ئەمەلەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژ پێشتر هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی تاجی لە عێراق کە دەرئەنجامی ئەو هێرشە کوژرانی ۳ کادری هاوپەیمانی دژی داعش کە دو ئەمریکایی بوون کە یەکێکیان پەیمانکاربووە، ئەوەی تریشیان سەرباز بووە، هەروەها سەربازێکی بریتانیایش لەو هێرشەدا کوژراوە.
بە پێی ڕاگەێیندراوی سوپای ئەمریکا ۱۲ کادری دیکە برینداربون، و لێکۆڵینەوەکان لەلایەن هاوپەیمانی دژی داعش و هێزە ئەمنیەتیەکانی عێراق بەردەوامە.
مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا ووتی: ئەم بابەتە قەبوڵ ناکرێ و دەبێ ئەوانەی هۆکاری ئەم هێرشەن وەڵامدەر بن .