سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.
سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.
هەواڵدەری هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩، سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای تەواو بوونی ماوەی ٢٠ مانگی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
سەحەر کازمی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ (٩ی ئاگۆستی ٢٠ ١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.
ئەو حوکمە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٢٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.