بە پێی هەواڵی سایتی کۆشکی سپی، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەشەممە ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، دۆخی بەپەلەی لەبەرانبەر ڕژیمی ئێران لەبەر هۆکاری هەڕەشەکا
بە پێی هەواڵی سایتی کۆشکی سپی، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ۲۲ی ڕەشەممە ،سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، دۆخی بەپەلەی لەبەرانبەر ڕژیمی ئێران لەبەر هۆکاری هەڕەشەکانی ڕژیم بۆ سەر ئەمنیەتی نەتەوەیی ئامریکا نوێ کردەوە.
دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند: کردەوە و سیاسەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی کەم و زۆر هەڕەشەیە لە دژی پاراستنی نەتەوەیی، سیاسەتی دەرەکی وباری ئابووری ئەمریکا. من بڕیارم داوە کە دۆخی بەپەلە لەسەر ڕژیمی ئێران کە لە یاسای جێبەجێ کراوی ۱۲۹٥·هاتووە، بەردەوامی بێت و گەمارۆ چڕو پڕەکان لەدژی ڕژیمی ئێران بۆ وەڵام دانەوە بە هەڕەشەکانی ڕژیم وەکو خۆی بمێنێ .