ئامریکا ووتوی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی دەبێ لەبەرانبەر هاوکاری نەکردنی ئێران بۆ پێڕاگەیشتن بەو سایتە گومان لێکراوانەی کە خەریکی چالاکی ناوکەین، هەنگاو
ئامریکا ووتوی: ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی دەبێ لەبەرانبەر هاوکاری نەکردنی ئێران بۆ پێڕاگەیشتن بەو سایتە گومان لێکراوانەی کە خەریکی چالاکی ناوکەین، هەنگاو هەڵبگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆیتەرز، ڕۆژی چوارشەممە ۲۱ی ڕەشەممەی ئەم حەوتوویە، ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، کۆبونەوەێیکان لەبارەی هاوکاری نەکردنی ڕژیمی ئێران بۆ چاوپێکەوتنی دو سایتی گوماناوی بە چالاکی ناوکەیی کە لەمانگی ژانویە لەلایەن ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی داواکرابوو، بێ وەڵام مایەوە.
هەروەها لە وەڵامەکانی ڕژیم دا بۆ پرسیارەکانی ئاژانس لەپێوەند بە سەرچاوەی ئۆرانیوم لەساڵی پارەوە کە لەسایتێکی نزیکی تاران بەناوی توڕقوزئاباد، دۆزراوەتەوە، هیچ شیکردنەوەیەکی نەداوە.
جەکی ولکات، نوێنەری ئامریکا لە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی ڕۆژی چوارشەممە وتی: ئێران دەبێ بە بێ کەم و کوڕی و بە زوترین کات، ئاژانس لەبارەی ئەگەری بوونی سایت و مەوادی ڕانەگەێیندراوی ناوکەیی دڵنیا بکاتەوە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر ئێران ئەم کارە پشت گوێ بخات، دەبێ ئەنجومەنی بەڕێوەبەرانی ئاژانس بەرەنگاریان ببێتەوە.