پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بارودۆخی کوردستانی ئێران و قەیرانی کۆڕۆنا

بارودۆخی کوردستانی ئێران و قەیرانی کۆڕۆنا

ئێران سێیەمین ووڵاتی سەرەکی گیرۆدەبووی ڤایروسی کۆڕۆنا کۆڤید ۱۹یە. ئاماری ڕاستەقینەی تووشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا لەلایەن ڕژیمەوە بڵاوناکرێتەوە. ژماره‌ی ق

ئێران سێیەمین ووڵاتی سەرەکی گیرۆدەبووی ڤایروسی کۆڕۆنا کۆڤید ۱۹یە. ئاماری ڕاستەقینەی تووشبوانی نەخۆشی کۆرۆنا لەلایەن ڕژیمەوە بڵاوناکرێتەوە. ژماره‌‌‌ی قوربانیان و توشبوانی کۆڕۆنا زۆر له‌‌‌وه‌‌‌ زیاتره‌‌‌ که‌‌‌ ڕژیم له‌‌‌ میدیا چه‌‌‌واشه‌‌‌کاریه‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌ بڵاوی ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌.
بێگومان شارە کوردستانیەکانیش بەهەمان شێوە گیرۆدەی ئەو ڤایروسه‌‌‌ بوون، سایتە هەواڵدەریەکان بڵاویانکردۆتەوە کە لانیکەم ٨۱ هاووڵاتی کورد لەم ماوەدا بە هۆی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوە، کە ۲۱کەسیان ژن و ٦۰کەسیان پیاو بوون. ته‌‌‌نها له‌‌‌شاری سه‌‌‌قز و کرماشان ٤٣ که‌‌‌س گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ست داوه‌‌‌.
کەمتەرخەمی و گرنگی نەدان بە ژیانی هاووڵاتیانی ئێرانی لە لایەن ڕژیمی ئاخوندیەوە شتێکی نوێ نیە و لەم بارودۆخە قەیراناویەی ئێستا دا، بێ دەسەڵاتی و بێ بەرنامەیی ڕژیم گەیشتۆتە لوتکە و بۆتە هۆی ئەوەی کە خەڵک خۆیان هەوڵ بدەن بۆ پاراستنی خۆیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بارودۆخی کوردستان بە هۆی نەبوونی پێداویستی و کەرەستەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم نەخۆشیە زیاتر زیانی به‌‌‌رکه‌‌‌وتوه‌‌‌ و ئه‌‌‌م ڤایروس و په‌‌‌تایه‌‌‌ گشتی زۆربەی شارە کوردییەکانی گرتۆتەوە، و ڕێژەی توشبوون لە هەریەکە لە شارەکانی سنە کرماشان ،سەقز ،مەهاباد ،بۆکان ،بانە ،کرماشان ،سەلاسی باوەجانی ،جوانڕۆ، شنۆ وقوروە له‌‌‌ زیادبوون دایه‌‌‌.
لەماوەی یەک مانگدا زۆرجار بیسراوە و خەڵک ئاماژەیان پێ کردوە کە مەلاکانی قوم هاوردە دەکرێن بۆ شارەکانی دیکە .تەنانەت زۆربەی خەڵک لە شاری سنە باسیان کردوە کە مەلاکان هاتوونەتە ماڵەباخێک لە نزیکی سەدی گاوشانی ئەم شارە کە ئەمە مەترسی زۆرە لەسەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان و دەبێ بە گیانی خۆیان و ئازیزانیان باجی کەمتەرخەمی و پیلانەکانی ڕژیم بدنەوە.
نەخۆشخانەکانی ئەم شارانە جێگای بۆ نەخۆشەکان نەماوە . ڕژیم پارکینگی نەخۆشخانەکان بۆ ئەم نەخۆشانەی توشبوی کۆرۆنا بۆ جێگه‌‌‌ی حه‌‌‌وانه‌‌‌وه‌‌‌ی تووشبوانی ئه‌‌‌م ڤایرۆسه‌‌‌ به‌‌‌ کاردێنێ، که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ش دەبێتە هۆی ته‌‌‌شه‌‌‌نه‌‌‌کردن و تووشبوونی خه‌‌‌ڵکی زیاتر به‌‌‌م په‌‌‌تایه‌‌‌.

هەروەها دۆخی کادری نەخۆشخانەکان زۆر نالەبارە، دوکتۆر و پەرەستارەکان هیچ پێداویستی و کەرەستەیه‌‌‌کیان نیە و گیانی خۆیان لە مەترسیدایە و بۆ کڕینی ماسک و دەستەوانە دەبێ پاره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆر بدەن و ئەوەش لەبازاڕی ڕەش و تەنیا لەدەستی بازاڕی ڕه‌‌‌ش دا هەیە.
لەشارەکانی مەهاباد و شنۆ و جوانڕۆ و ...لاوەکان لەهاتنی گەشتیاری شارەکانی دیکە پێشگیری دەکەن و ڕێگاکانیان داخستوە و ماشینەکان و کۆڵانەکانی شار پاک و ئیستریل دەکەن . لەشارە کوردیەکان خەڵک زۆرباش دەزانن نابێ چاوەڕوانی ئەو ڕژیمە بن بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی کۆرۆنا .هەربەم هۆیەوە و بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی کوردستانی ئێران ،لەشاری سەلاسی باوەجانی سەربە پارێزگای کرماشان، لاوەکانی ئەم شارە هەڵمەتیان داوە بۆ دروستکردنی کەمپەینێک بە ناوی (هەنگاوێیک بۆ ژیان )کە ئەندامانی ئەم کەمپەینە ئەرکی گرنگیان لەسەرشانە وەک: ۱.شۆردنی شەقام لەدوکاتی بەیانی و نیوەشەو. ۲.پاککردنی هەموو کۆڵانەکانی شار. ۳.پاککردن و ئیستریل کردنی شوێنە گشتیەکان وەک مزگەوت و فرۆشخانەکان. پێویسته‌‌‌ که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستان له‌‌‌ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تی له‌‌‌م شێوه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وام بن و هاکاری یه‌‌‌کتر بکه‌‌‌ن بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بتوانن به‌‌‌باشترین شێوه‌‌‌ خۆیان ڕێگری بکه‌‌‌ن له‌‌‌ زیاتر بڵاوبونه‌‌‌وه‌‌‌ی ڤایرۆسی کڕۆنا.


4 ساڵ و 8 مانگ و 7 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بارودۆخی کوردستانی ئێران و قەیرانی کۆڕۆنا

بارودۆخی کوردستانی ئێران و قەیرانی کۆڕۆنا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران