ڕۆژی 22ی مای بە مەبەستی پشتگیری لە پارلمانتارانی هه‌ده‌په‌و پڕۆتێستۆی بڕیاری هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران له تورکیا لە هەوڵێر پریس کۆنفرانسێک بۆ هێز ولایەنە کۆردستانیەکان ڕێکخرا .له نوسینگه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان "هه‌ده‌په"، حیزب و رێکخراوە کوردستانیەکانى هەر چوار بەشی کوردستان کۆبوونەوە و ئیدانه‌ی هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی سه‌ر په‌رله‌مانتارانیان له تورکیا کرد و داوایان له حکومه‌تی تورکیا کرد، رێگا چاره‌ی دیموکراتی هه‌ڵبژێرێت و دورکه‌وێته‌وه له سیاسه‌تی نکۆلیکردن و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنکارانه‌ی نوێنه‌رانی کورد له په‌رله‌ماندا.رۆژی (20)ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی تورکیا پڕۆژه یاسایه‌کی په‌سه‌ند کرد و که به‌پێی ئه‌و پرۆژه‌یه حه‌سانه له‌سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌ڵده‌گیرێت که سکاڵای یاساییان له‌سه‌ره، که ژماره‌یان (138) په‌رله‌مانتاره و له‌ناویاندا (40) په‌رله‌مانتاریان له فراکسیۆنی هه‌ده‌په‌ن.
جێگەى باسە لە سەر بانگهێشتى ک ن ک بەرێز کاک رێبوارى حسێنى بەرپرسی پێوەندییە کوردستانیەکانى سازمانی خەباتی کوردستانى ئێران لەو کۆنفرانسەدا بەشدار بوو .