بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەلال شافعی، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان، خەڵکی شاری سەقز و خەڵکی کوردستان ڕادەگەێنم.
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەلال شافعی، سەرەخۆشی بە خانەوادەی بەڕێزیان، خەڵکی شاری سەقز و خەڵکی کوردستان ڕادەگەێنم.
مامۆستا مەلا جەلال شافعی یەکێک لە مامۆستا تێکۆشەرەکانی کوردستانی ئێران بوو کە خزمەتی بە گەل و نیشتمان کردو لە سەردەمی ڕژیمی شاه و لە ماوەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان لە دژی ئەو ڕژیمە، یەکێک لە هاوکارانی نزیکی مامۆستا شێخ جەلال حوسەینی، یەکێک لە ڕێبەرانی جوڵانەوەی مافخوازانەی خەڵکی کوردستان و دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو. مامۆستا مەلا جەلالی شافعی لە زۆربەی سەفەرەکانی مامۆستا سەید جەلال بۆ شارەکانی کوردستان، هاوڕێی جەنابیان بوو.
مامۆستا مەلا جەلال شافعی وێڕای خزمەتێکی زۆر بەنەتەوەکەی، سەربەرزانە ژیاو هیچ کات بەڵێی بۆ ڕژیمی ئاخوندی نەگووت، کۆچی دوایی بەڕێزیان، زیانە بۆ خەڵکی کوردستان.
جارێکی دیکە شەرەخۆشی بە خانەوادەی مامۆستا مەلا جەلال شافعی و خزمان و دۆستانی و خەڵکی قاڕەمان لە شاری سەقز بە تایبەتی و خەڵکی کوردستان بە گشتی ڕادەگەێنم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی
27ی ڕەشەممەی 1398 کۆچی خۆری