هەواڵدەری واشنگتۆن ئێگزمینر، ڕۆژی یەکشەممە ۲٥ی ڕەشەممە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک بە سەردێڕی ( ئەگەری هێرشی ئامریکا بۆ سەر سپای پاسداران بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشە
هەواڵدەری واشنگتۆن ئێگزمینر، ڕۆژی یەکشەممە ۲٥ی ڕەشەممە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک بە سەردێڕی ( ئەگەری هێرشی ئامریکا بۆ سەر سپای پاسداران بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرشەکانی سپا بۆ سەر بنکەکانی ئامریکا لە عێراق)نوسی: وادیارە هێرشەکانی سپای پاسداران بۆ سەر بنکەکانی ئامریکا لە عێراق کۆتایی پێنایەت، و دۆناڵد ترامپ ناچارە بڕیاری هێرش بۆ سەر بنکەکانی سپای پاسداران لەناوخۆیی ئێران بۆ تۆڵە سەندنەوە بدات.
ئەو دو هێرشە لەلایەن کەتائیبی حیزبوڵڵا و لەژێر فەرماندەیی سپای پاسداران کراوە. پیلانی ئەو دو هێرشە بە ئامانجی کوشتن داڕێژڕاوە، و لەو هێرشانە دا نەک حیزوڵڵا، بەڵکو سپای پاسداران بەرپرسیارە، بۆیە هێرش کردن بۆسەر کەتائیبی حیزبوڵڵا بە تەنیایی چارەسەر نیە و دەبێ ڕژیمی ئێران بە بەرپرسیار بزانین. هەروەها کوژرانی دو سەربازی ئەمریکایی و درێژە دان بە هێرشەکان، دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە هەڕەشەمان لەسەرە.
واشنگتۆن ئێگزمینر لە درێژەدا وتی: کردنە ئامانجی یەک یان چەندین بنکەی سپای پاسداران لەناوخۆیی ئێران، دەبێتە هۆی ڕاگرتنی ئەم هێرشانە.