بە پێی هەواڵەکانی گەیشتو لە ناوخۆی، هەڵمەت و کەمپەینی خۆبەخش لە لایەن چالاکانی مەدەنی و لاوانی ماندوی نەناس لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەی ک
بە پێی هەواڵەکانی گەیشتو لە ناوخۆی، هەڵمەت و کەمپەینی خۆبەخش لە لایەن چالاکانی مەدەنی و لاوانی ماندوی نەناس لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆڕۆنا پێک هاتووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سایتە هەواڵدەریەکان دەنگدانەوەی زۆری بووە.
یەکێک لە سەرەکیترین ئەو ئەنجومەنانە، ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوانە، کە وەک هەمیشە چاوەڕوان دەکرا دەست پێشخەر بووە بۆ کاروچالاکی یەکانگیرو بە مەبەستی بن بڕکردنی
ڤایرۆسی کۆڤید ۱۹ی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە و مەریوان و سەوڵاوا و گوند بە گوندی ئەم ناوچانە سەمپاشی کردوە و ماسک و دەستەوانە و پێداویستی پاککەرەوەیان لە ناوخەڵکدا بڵاوکردوەتەوە، و هەندێک لەو ئەنجومەنانەی چالاکی مەدەنی، هونەری و مافی مرۆڤ لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەش بەناوی ئەنجومەنی پێکهاتەکانی مەدەنی مەریوان، بەمەبەستی بەرگری لەتەشەنە سەندنی کۆڕۆنا و تەندروستی هاووڵاتیانی کوردستان، داوایان لە بەرپرسانی کۆنتڕۆڵی قەیران و ناوەندی تەندروستی مەریوان کردووە کە چاودێری سنورەکان بکەن و داوای داخستنی سنوری باشماخیان کردووە. لە درێژەی کاروچالاکی خۆیان لە کاناڵی تلگرام و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و ڕاگەێیندراو، هەوڵیان داوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی هۆشیاری خەڵک.
هەروەها ئەنجومەنی پاژینی بانە، لەناوچەی بانە لەم ماوەیە دا چالاکی زۆری بووە. جەلال حسێن پور، یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەم ئەنجومەنە وتی: ۳۱هەزارو سێسەدو بیست دەبە، بە قەبارەی جیاواز بۆ پاککردنەوە، پڕکراوە و لە نێوان کرێکاران و کرێکارانی شارەوانی و شۆفێران و خەڵکی بانە بڵاو کراوەتەوە.
ناوبراو کۆی تێچووی ئەم کەمپەینەی بە ٥۲ملیۆن ونۆسەودو سی هەزار لە قەڵەم داو ئاماژەی بەوە کردووە کە لەکۆی ئەم تێچووە ٤۰ملیۆن و نۆسەد و هەشتاو پێنج هەزار تمەن لە لایەن خێرخوازان کۆکراوەتەو و ۱۱ملیۆن و نۆسەد و چل و پێنج هەزار تمەن کەم و کوڕیان هەیە.
ئەم کەمپەینە لە درێژەی چالاکیەکانی خۆی بە گەیاندنی ڕادەیێکی پێویست گیراوەی دژە ڤایرۆس بۆ سەرای بەساڵاچووانی سەقز و بۆکان و ناوەندی مناڵانی بێ سەرپەرەستی سەقز بە مەبەستی خۆپاراستنی ئەو ئازیزانە لە بەرامبەر نەخۆشی کۆڕۆنا کردووە.
هەروەها بە هیممەتی گەنجان و ئەندامانی پاژین لقی ئارمردە و شوڕای شار و شارەوانی، هەڵمەتی دژە عفونی ناو ئارمردە و ئەو ماشێنانەی ئەچنە ناو شارۆچکەکە بە مەبەستی تەشەنە نەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوەچوو