بەپێی هەواڵەکان، نرخی فرۆشی دۆلار لەبازاڕە ئازادەکانی ئێراندا گەیشتۆتە 16هەزار تمەن.
بەپێی هەواڵەکان، نرخی فرۆشی دۆلار لەبازاڕە ئازادەکانی ئێراندا گەیشتۆتە 16هەزار تمەن.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوو، هاوکات لەگەڵ تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆڕۆنا لە ئێران، نرخی نەوت، سکە و دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران زۆرتر بووە و پێوەری بۆرس زۆر دابەزیوە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە 26ی ڕەشەممە، نرخی سکەی بەهاری ئازادی بەزیاد بونی یەک لەسەدی خۆی گەیشتۆتە پێنج ملیۆن و ٨٥·هەزار تمەن.
عەبدولناسر هیممەتی ،سەرۆکی گشتی بانکی ناوەندی، ڕۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی نوسراوەێیک لە ئینستاگرامی خۆی ووتی: لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ۹٨بەهۆی تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا، داواکارێیک بۆ ئەڕز لە سەڕافیەکاندا نیە و نرخی ئەڕز بۆ هەناردەکانی غەیری نەوتی و بانکی ناوەندی لە سامانەی نیما، (تەنیا لە مانگی ڕەشەممە، یەک ونیم ملیارد دۆلار )ڕەوتی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. ئەمە لەکاتێکدایە دەڵاڵان هەوڵیان داوە بازاڕگەرمی بکەن و هیوای ئەوە بە خەڵک بدەن کە دانوستان بە قازانجە.
هەمیشە بەرپرسانی ئێرانی هۆکاری زیادبوونی نرخی دولار لەبەرانبەر ڕیاڵیان بە بازاڕی ڕەوانی گرێ داوە، وێڕای چوونی ڕژیم بۆناو لیستی ڕەشی FATF لە ڕێکەوتی دوی ڕەشەممە، و تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا، نرخی نەوت لە بازاڕی نێونەتەوەیی دابەزیوە و باری ئابوری ئێران کەوتۆتە ژێر فشارێکی زۆرەوە.