وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی ڕەشەممە، 12کەس و کۆمپانیای بەهۆی مامەڵەی بەرهەمی پترۆشیمی لەگەڵ ئێران، گەمارۆ داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی ڕەشەممە، 12کەس و کۆمپانیای بەهۆی مامەڵەی بەرهەمی پترۆشیمی لەگەڵ ئێران، گەمارۆ داوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پەمپێئۆ لە کۆنفڕانسێکی هەواڵی دا وتی: ویلایەتە یەکگرتوەکان ۹کۆمپانیای لە ئەفریقای باشور ،هۆنگ کۆنگ و چین، و سێ کەسی ئێرانی بە هۆی مامەڵەی بەرچاو لە پیشەی پترۆشیمی ئیران خستۆتە نێو ڕیزی گەمارۆوە.
مایک پەمپێئۆ بەبێ ئاماژە بە ناوەکان وتی: کۆمپانیای دابینکردنی کۆمەڵایەتی ( تامین اجتماعی)، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەڕێوەبەری ئەم کۆمپانیایە لەو کەسانەن کە دەچنە نێو ڕیزی گەمارۆوە.
وەزیری دەرەوەی ئامریکا پێداگری لەسەر ئەوە کرەوە کە واشنگتۆن بۆ ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، درێژە بە زۆرترین فشار بۆ سەر ئێران ئەدات.
هەروەها پەمپێئۆ داوای لە ڕژیمی ئێران کردووە ئەو زیندانیانەی کە بێتاوان لەبەند کراون بە خێرایی و لە کردەوەێیکی مرۆڤ دۆستانە دا ئازادیان بکات.