پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٠ ی کوردی

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٠ ی کوردی
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران

 هاو نیشتمانیانی بەڕێز!

خەڵکی خەبات کار و تیکۆشەری کوردستان!

نەورۆزی کەونارا، جێژنی نەتەوایەتی گەلی کورد و نوێ بوونەوەی ساڵ و سەرەتای ژیانەوەی سروشت، ئەو ڕۆژە پڕ بایەخ و بە شکۆیەیە کە هەموو ساڵێک سروشت لە پێشوازی ئەودا خۆی دەخەمڵێنی و چی جوانی و دلۆڤانیە پێشکەشی دەکا و لە بەرزترین پلە دا وەک میوانێکی خۆشەویست و قەدر گران پێشوازی لێدەکا و فەڕشی ڕەنگ ئاڵو واڵای لەبەر پێی دا دادەنێ و لە دیوەخانی دڵانی پڕ لە ئەوین و وەفاداری دا مەخمەڵی ڕۆحی بۆ ڕادەخا و ڕێزی لێدەگرێ. نیشتمانی ئێمەی کورد ،،کوردستان،، سەرەڕای داگیرکراوی لە لایەن داگیرکەران و لەناو تەم و تۆمانی وێرانی و بە تاڵانچوون دا، هەموو ساڵیک بە جوانترین شێوەو ڕێ و ڕەسمی تایبەتیەوە، بە دەستەچیلەی ئاگری پیرۆزەوە بە پێشوازیی چوە و دەچێ و دەیکاتە سەرەتاو یەکەم ڕۆژی ساڵی بەرەوە گەیشتن بە ئاواتی ڕزگاری و قوتار بوون لە مەینەتی و بێ بەشی و هەژاری. گەلی کورد لە درێژایی مێژوودا ،نەورۆز و سەرەتای ساڵی نوێی کردۆتە ڕەمزی ڕاپەڕین و هێمای یەکیەتی و هاودەنگی و یەکڕیزی بۆ خەبات و تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە سەرکەوتن و سەرفرازی و بە دەست هینانی ماف و ئازادی دا. گەلی کورد لە کوردستانی بن دەستی دیکتاتۆریی ڕژیمی ئاخوندی و لە ژێر قورسایی دێوەزمەی دژە مرۆڤی ویلایەتی فەقیە دا، ئەو ساڵ جیاوازتر لە هەموو ساڵان بە پێشوازی نەورۆزەوە دەچێ. گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی سەرەڕای ئەوەی کە لە ژێر باری گرانی، نەداری و بێکاری و دڕندەیی و دەسەڵاتی دیکتاتۆری مەزهەبی دا لەو پەڕی بێدەرتانی دا دەژین، بەحەق بە هیوا بوون نەورۆزی ئەمساڵ بکەنە کەرنەڤاڵی بێ وێنەی یەکگرتن و هاودەنگی لە دژی ڕژیمی سەرەڕۆ و خوێنڕیژی ئاخوندی، بەداخەوە لە گەڵ بەڵای ڤیرووسی کرۆنا دەستەو یەخە بوون . هێشتا لە ژێر تارمایی و بێدەرەتانی ڤیرووسی ئاخوندی لە فۆڕمولی ویلایەتی فەقیە دا، لە تەقەللای خۆ قوتارکردن ڕزگاریان نەببوو کە وێڕای بەشێکی زۆر لە مرۆڤایەتی ئەم ڤیرووسەش بەردەگای پێگرتن، کە هیوادارین بە کەمترین زیان و تێچووی گیانی بەسەر گەلەکەمان دا تێپەڕێ. ئەوەی بۆ ئێمە لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، تاڕادەیەک مایەی دڵخۆشیە، ئەوەیە کە دەبینین تێکڕای چین و توێژەکانی گەلەکەمان لە کوردستان دا بەو پەڕی هۆشیاری و ئەمانەتەوە وەک گەڵیکی خاوەن ئەزموون بۆ تیپەراندنی بەڵاو نەهامەتیەکان لەگەڵ هەر دووک ڤیرووسی ئاخوندی و ڤیرووسی کڕۆنا لە شکڵ و قەوارەیکی یەکگرتووانە و هاو هەنگاو دا لە خەبات و تێکۆشان دان.

ئێمە بەم بۆنەوە هەم سپاسی هەستی بەرزی هاوکاری و لەخەم یەک بوونیان دەکەین و هەم داواکارین لێیان کە تا سەرکەوتن و قوتار بوون لەو بەڵا و ڤیرووسانە هەروا یەکگرتوو و هاوهەنگاو و پشت و پەنا و فەریاد ڕەسی یەکتربن و بەو پەڕی ورەو باوەڕ بە خۆ بوونەوە بەرەو داهاتوێکی بە دوور لە ڤیرووسی دەسەڵاتی ئاخوندی و ڤیرووسی کڕۆنا، هەنگاو هەڵگرن. ئێمە سەرەڕای هاوخەمی و هاودەردیمان لەگەڵ تێکڕای هاونیشتمانیان و چین و تویژەکانی گەلەکەمان لەم بارەوە، پیرۆزبایی نەورۆز پێشکەش بە هەمووان دەکەین و هیوادارین کە ساڵی تازەی کوردی، ساڵی دوور کەوتنەوە و ڕزگار بوونمان بێ لە دەست هەموو بەڵا مرۆیی و سروشتیەکان و لە ئاکام دا بە ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانمان کە ڕزگاری نەتەوە و ئاوەدانی و پێشکەوتنی نیشتمانەکەمان کوردستانە، بگەین. پتەوتر و بەردەوام بێ یەکییەتی و هاودەنگی و یەک ڕیزی چین و تویژەکانی کوردەواری.

پیرۆزبێ نەورۆز، جێژنی نەتەوەیی کوردو کوردستان.

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران،

کومیتەی ناوەندی، 28 ڕەشەمەی ساڵی 2719ی کوردی.


4 ساڵ و 8 مانگ و 2 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٠ ی کوردی

پەیامی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی هاتنی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٠ ی کوردی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران