شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی 29ی ڕەشەممەی 1398ی هەتاوی، کەسایەتیەکی خۆشناوی گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە و ئامۆزای کاک عومەری کەریمی ئەندامی چالاکی سازمانی خەبات بەهۆی
شەوی پێنج شەممە ڕێکەوتی 29ی ڕەشەممەی 1398ی هەتاوی، کەسایەتیەکی خۆشناوی گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە و ئامۆزای کاک عومەری کەریمی ئەندامی چالاکی سازمانی خەبات بەهۆی نەخۆشی کؤرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
مەناف ڕەسوڵی کوڕی مام ئەحمەد، دوای چەند ڕۆژ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی کۆرۆنا، شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی، لەبیمارستانی شاری بانە، کۆچی دوایی کردووە.
ناوبراو ئامۆزای کاک عومەری کەریمی پێشمەرگەی دێرین و ئەندامی چالاکی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانەو کەسایەتیەکی خۆش نێو و هاوکاری خەڵکی هەژار و کەمدەرامەدی ناوچەی بانە بوو.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەوبۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کاک عومەری کەریمی، کەس وکار و خزمان و خەڵکی گوندی بڵەسەن و ناوچەی بانە دەکات.
انا للە و انا الیە راجیعون