دایکی فەرماندەیەکی شەهیدی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
دایکی فەرماندەیەکی شەهیدی سازمانی خەبات لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
لە چەند رۆژی رابردوودا دایکە گەوهەر گەوهەری دایکی شەهیدی فەرماندە شەهید حسەین کەریمی لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
دایکە گەوهەر یەکێک لەو دایکە نیشتمانپەروەرانەی نەتەوەکەمان بوو کە زۆر دڵسۆزانە و بە هەست کردن بە ئەرکە نیشتمانی و نەتەوەییەکان رۆڵەکەی پەروەردە کرد و پێشکەش بە بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانى کرد.
شەهید حسەین کەریمی یەکێک لەو فەرماندە و کادرە بەرجەستە و لێهاتووانەی سازمانی خەبات بوو کە بەو پەڕی باوەر بە رێبازەکەی ئەرک و وەزیفە تەشکیلاتیەکانی خۆی ئەنجام دەدا کە بەداخەوە لە شەڕی بەناوبانگی پشتی سەدبار و نجنێ و مەنیجەڵان لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی شەهید بوون.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکە گەوهەر گەوهەری سەرەخۆشی لە خانەوادە، کەس و کار و خزمان و خەڵکی شاری بانە دەکات.
انا للە و انا الیه راجیعون