وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دەڵێت: ئەگەر خامنەیی رێبەرێکی راست بووایە، ئەو ملیاران دۆلارەی کە لە سندوقی ماڵیات دایە، دەیگەراندەوە بۆ خەڵکەکەی.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا دەڵێت: ئەگەر خامنەیی رێبەرێکی راست بووایە، ئەو ملیاران دۆلارەی کە لە سندوقی ماڵیات دایە، دەیگەراندەوە بۆ خەڵکەکەی.
وتەبێژی دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکدا، قسەکانی ئەم دواییانەی خامنەیی لەسەر دروست کردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنای، بەشتێکی دروست کراو و ترسناک و نا بەرپرسانە و سەد لەسەد بەهەڵە ناوبرد، هەروەها ووتی کە خامنەیی ئەگەر ڕێبەرێکی ڕاستگۆ بوایە، ئەو ملیاران دۆلارەی کە لە سندوقی ماڵیات دایە بەبێ بەشە ماڵیاتی خۆی، دەیگەڕاندەوە بۆ خەڵکی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
بەپێی ئامارە فەرمیەکان هەتا ڕۆژی یەک شەممە 3ی خاکەڵێوە، ڕێژەی توشبووان بە کۆڕۆنا لەئێران گەیشووەتە 21638کەس و مەرگی 1685کەسیش بەهۆی نەخۆشی کۆڤید 19 لەم وڵاتە پشتڕاست کراوەتەوە. ئەمەش لە حاڵێکدایە کە نیگەرانیەکان لە شاردنەوەی ئەم نەخۆشینە لەلایەن بەرپرسانی ڕژیمی ئێران و ڕاگەیاندنی ئاماری تەواوی توشبووان و گیان بەختکردووان بە کۆڕۆنا لەئێستادا بەردەوامە