‎ هاتنی بارانێکی زۆر لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بوەتە هۆی هاتنی لافاو و بێجگە ماڵ وێرانی، چەندین کەسیش گیانیان داوە. لە شاری قوم سێ کەس کە منداڵێکی شەش مانگەشیان
هاتنی بارانێکی زۆر لە زۆربەی شارەکانی ئێران، بوەتە هۆی هاتنی لافاو و بێجگە ماڵ وێرانی، چەندین کەسیش گیانیان داوە. لە شاری قوم سێ کەس کە منداڵێکی شەش مانگەشیان لەگەڵدابووە ،بەهۆی لافاوەوە کەوتونەتە ژێر ڕوخانی تونێل و گیانیان داوە.
بەپێی وتەی وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتنی ئێران تاساعەت حەوت ونیووی ڕۆژی دوشەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوە، حەوت کەس لە پارێزگای هورموزگان ،فارس،بوشەهر،قوم،گەیلان،کرمان و سیستان و بەلوچستان گیانیان داوە.
لەشاری بەندەرعەباس، ژنێکی تەمەن ۳۲ساڵەو منداڵێکی پێنج ساڵە لەناو ماشینی خۆیاندا بەهۆی لافاوەو بونەتە قوربانی.
لەشاری لارستان لەڕوداوێکی هاوشێوەدا پیاوێکی تەمەن ٥٨ساڵە گیانی داوە.
موجتەبا خالێدی بەهەواڵنێری ئیسنای وتووە: بەهۆی لافاوی بەربڵاو لە زۆرێک لە پارێزگاکان، ۹کەس برینداربون،کە چوارکەسیان دەرمان کراون و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان، و دوکەس لە شاری ڕودانی سەربە پارێزگای هورموزگان نادیارن.
بە پێی وتەی وتەبێژی ڕێکخراوی فریاکەوتن هاتنی لافاو بوەتە هۆی داخستنی ڕێگای شارە باشوریەکانی ئێران وەک ڕیگان،کەهنوج،فنوج .