شمارەیەکی زۆر لە سینەماکاران، نووسەران، شاعیران، چالاکی مەدەنی و هونەرمەندانی ئێرانی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و لەو بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە بە تەشەنەسەند
شمارەیەکی زۆر لە سینەماکاران، نووسەران، شاعیران، چالاکی مەدەنی و هونەرمەندانی ئێرانی، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و لەو بەیاننامەیەدا وێڕای ئاماژە بە تەشەنەسەندنی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا وپێدانی مۆڵەت بە هەندێک لە زیندانیەکان، خوازیاری ئازادکردنی هەموو زیندانیە سیاسی و بیروباڕ، بوون.شمارەی ئەو زیندانیانەی کە لە زیندانەکانی ئێراندان و گومانی ئەوەیان لەسەرە تووشی نەخۆشی کۆڕۆنا بوون، ڕوو لە زیاد بوونە.لەو زیندانانەدا وێڕای ژینگە داخراوەکەی، خواردنی خراپ،نەبوونی کەل و پەلی تەندروستی و پزیشکی پێویست، هاتوچۆکردنی خەڵک،گیانی زیندانیەکانی خستووەتە مەترسیەوە.