بە پێی ئاماری هەواڵدەری خەباتمێدیا و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵدەری لە کوردستان، ئاماری ئەو کەسانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان سپاردووە تائێستا گەشتۆتە 240
بە پێی ئاماری هەواڵدەری خەباتمێدیا و سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵدەری لە کوردستان، ئاماری ئەو کەسانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان سپاردووە تائێستا گەشتۆتە 240 کەس.لەماوەی 24کاتژمێری ڕابردودا 13کەس لە هەریەکە لە شارەکانی سەقز، بانە، کرماشان، ئیلام، دەڕەشار، ئەیوانی رۆژئاوا، خۆی، پیرانشار، ورمێ، بەهۆی گۆرۆناوە گیانیان داوە.هەروەها سەرچاوە هەواڵدەریەکان باسیان لەوەش کردووە کە لەنێوان هەر کاتژمێرێک دا کەسێک بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانی دەسپێرێ.بەڵام وەک هەمیشە ئاماری نا دروست و نا تەواو لەلایەن ڕژیمەوە بڵاو دەکرێتەوە.هەروەها بارودۆخی هەریەکە لە شارەکانی سنە ،بانە ،سەقز، زۆر خراپترن و زۆرترین ڕێژەی تووشبووان و گیان بەختکردووان لەو شارانەن، بارودۆخی نەخۆشخانەکانیش زۆر خراپن و ڕژیم هەنگاوی پێویست هەڵناگرێ بۆ کۆنترۆڵکردن و کەمکردنەوەی قوربانیان و چارەسەرکردنیان.