شه‌ممه‌ 

31 خه‌رمانان2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەتای کۆرۆنا و هیممەتی بەرزی لاوانی کوردستان

پەتای کۆرۆنا و هیممەتی بەرزی لاوانی کوردستان

لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوودا کە کۆرۆنا شارەکانی کوردستانی گرتەوە، لاوانی کوردستان دیسان قۆلی هیممەتیان هەڵماڵی و خزمەتی خەڵک و خاکی خۆیان کرد.

لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوودا کە کۆرۆنا شارەکانی کوردستانی گرتەوە، لاوانی کوردستان دیسان قۆلی هیممەتیان هەڵماڵی و خزمەتی خەڵک و خاکی خۆیان کرد.بەپێی هەواڵەکان، لە ماوەی دوو حەوتووی رابردوو کە دۆخی شارەکانی کوردستان چووە قۆناغێکی مەترسیدار و پەتای کۆرۆنا، زۆربەی شار و گوندەکانی گرتەوە و خەڵکێکی زۆر گیرۆدەی ئەم پەتایە بوون، دامودەزگاکانی رژیم وەک هەر کارەسات و قەیرانێکی دیکە خۆیان لە خزمەتی لێقەومان بوارد و بە دەم زیان دیتوان و تووشبووانی کۆرۆناوە نەچوون، هەر بۆیە خەڵکی شار و ناوچەکانی کوردستان و بەتایبەت لاوانی دڵسۆز و خۆراگر و نیشتمانپەروەر، قۆڵی هیممەتیان لێهەڵکرد و کەوتنە خزمەتی خەڵکی خۆیانەوە. بەتایبەت لە شارەکانی وەکو سەقز، بانە و سنە کە رێژەی تووشبووان تیایدا لە ئاستێکی بەربڵاو و بەرزدایە، لاوانی شار و گوندەکان کەوتنە وریا کردنەوەی خەڵک بۆ ئەوەی لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بە شێوەیەکی خۆبەخشانە و بە پێی توانا خزمەتی ماڵە هەژارەکانیان کرد. لە شاری سەقز کە ئاماری تووشبوان زۆرە و رۆژانەش ئاماری مردنیش تۆمار دەکرێ، هەتا ئێستا 114 تووشبوو لەو شارە راگەیەندراوە، بەپێی ئامارەکان رێژەی تووشبوون و مردن بە پەتای کۆرۆنا لە هەڵکشانە، لەو دۆخەدا لاوان و خەڵکی شار بە چەند تیم کەوتنە کۆڵان و شەقامەکان بۆ وریاکردنەوەی خەڵک کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و بە هاوکاری ژمارەیەک لە دەوڵەمەند و خێرخوازی شارەکە هاوکاریان بە ژمارەیەکی بەرچاو لە ماڵە هەژارەکان گەیاند. هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە خەڵکی سەقز بە دابەش کردنی ماسک بە سەر خەڵکداو بە بەکار هێنانی تەراکتۆر شەقام و کۆڵانەکانی ئەو شارەکەیان دەرمانڕێژ کرد و بەو شێوەیە دەور و نەقشی خۆیان لە خزمەت بە هاوشاریانیان و بەرەورووبوونەوە لەگەڵ پەتای کۆرۆنا ئەدا کرد. هەروەها لە شاری سنە کە بەپێی ئامارەکان 66 کەس تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمار کراوە، لاوانی ئەو شارە زۆر قارەمانانە بە چەند تیم و دەستەی جیا هاوکاری و خواردنیان بە سەر ماڵە هەژارەکانی شاردا دابەش کرد و داوایان لە خەڵک دەکرد کە بۆ کەل و پەلی پێویست نەبێ لە ماڵەکانیان بمێننەوە. لە شاری بانە کە نزیک بە 64 کەس تووشبوو راگەیەندراوەو 10 کەس لە تووشبووانی ئەو شارە گیانیان داوە و تووشبووان لە دۆخێکی نالەباردان، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک و لاوانی ئەو شارە خۆبەخشانە ئەوانەی لەو پەتایە دەمرن بە خاک دەسپێرن، هەروەک کورتە فیلمێک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە، خۆبەخشەکان بانگەوازیان کرد کە خەڵک بە دەمیانەوە بچن، نەخۆشخانەی شارەکە هیچ کەرەستە و پێداویستیەکی ئەوتۆی نیە کە بتوانن خزمەتی نەخۆشەکانی پێ بکەن. هەروەها ژمارەیەکی دیکە لە خۆبەخشانی شاری بانە بە هاوکاری خێرخوازان و دەوڵەمەندەکانی شار، خواردن و پێداویستی بە ماڵە دەست کورت و هەژارەکاندا بڵاو دەکەنەوە. لاوانی بە هیممەتی شاری مەریوانیش لاوانی قارەمانی و نیشتمانپەروەر، بە پێکهێنانی کۆمیتەی جۆراوجۆر بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بە شێوەیەکی چالاک لە نێو خەڵکدا مەوادی دژە باکتریایان بەسەر ماڵەکاندا دابەش دەکرد. هەروەها لەو شارەش هاوشێوەی شارەکانی دیکە تیمە خۆبەخشەکان بە هاوکاری خەڵکی خێرخواز و ژمارەیەک دەوڵەمەند خواردن و پێداویستیان بەسەر ماڵە هەژار و دەست کورتەکاندا دابەش دەکرد. لە هەمان کاتدا ئەو خۆبەخشانە رێنوێنی خەڵکیان دەکرد و شێوەی خۆپارێزیان لە ڤایروسی کۆرۆنا فێر دەکردن. شایانی گوتنە ژمارەیەک لە خاوەن دوکان و خانووەکانی مەریوان قیست و کرێ و دوکان و خانووەکانیان بە کرێچیەکانیان بەخشیوە هەتا دۆخی ژیان لەو شارە ئاسایی دەبێتەوە. لە شاری مەهاباد چالاکان بە ماشین بەنێو شەقامەکاندا دەگەرێن و داوا لە خەڵک دەکەن کە لە ماڵەکانیان بمێننەوە. ژمارەیەکی دیکە لە لاوانی پێشەنگی ئەو شارە هاوشێوەی شارەکانی دیکە بە دەم تووشبوان و ماڵە هەژارەکانی شارەکەیان دەچن و کەل و پەل و پێداویستی سەرەتاییان بەسەردا دابەش دەکەن. لە شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستان هەر لە ورمێ هەتا ئیلام، لاوانی خوێنگەرم و دڵسۆزی نیشتمان بەپێی توانا و ئیمکانات هەوڵیان لە بەدەمەوە چوونی هەژار و کەمدەرامەت و تووشبوانی پەتای کۆرۆنا دەینی خۆیان لە حاست هاوشاری و هاووڵاتیانی خۆیان ئەدا کرد. شایانی گوتنە لە شارەکانی وەکوو سەردەشت و جوانرۆ، دیگولان و چەندین گوند و ناوچەی دیکە خەڵک خۆیان بە داخستنی رێگە سەرەکیەکان رێگەی هاتووچۆیان لە خەڵک گرت و داوایان کرد کە هەتا کۆتایی ئەم دۆخە کەس سەردانی ناوچەکانیان نەکات. لاوانی کوردستان لەکاتێکدا بەو شێوە خۆبەخشانە خزمەتی خەڵک و نیشتمانەکەیان دەکەن کە رژیم و دام و دەزگاکانی هیچ جۆرە هاوکاریەکی شارەکانی کوردستان ناکەن و چاویان لە حاست ئەو کارەساتەی لە شارەکان روو دەدا بەستووە و ئامادە نین بە دەم داوای خۆبەخشەکانەوە بچن.


4 ساڵ و 5 مانگ و 25 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 48 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەتای کۆرۆنا و هیممەتی بەرزی لاوانی کوردستان

پەتای کۆرۆنا و هیممەتی بەرزی لاوانی کوردستان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران