یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە

بەپێی هەواڵ لەم دۆخەدا کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە، بەرپرسانی رژیم بەجێی بەدەمەوەچوونی خەڵک و بەتایبەت زیان لێکەوتووان، خەریکی شەری پلەو پۆستی خۆیانن.

 بەپێی هەواڵ لەم دۆخەدا کە بەسەر خەڵکی کوردستاندا هاتووە، بەرپرسانی رژیم بەجێی بەدەمەوەچوونی خەڵک و بەتایبەت زیان لێکەوتووان، خەریکی شەری پلەو پۆستی خۆیانن. بەو پێیەو بەپێی نامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی رژیمی ئاخوندی بۆ شۆرای شاری بانە، هەوڵی لابردنی وریا وسوقی شارەداری ئێستای ئەو شارە دەدرێ. ئەحمەدی ئەمین زادە سەرپەرەستی فەرمانداری شارەکە رۆژی پێنج شەممە 29ی رەشەممەی 1398ی هەتاوی کۆبوونەوەیەکی بە پەلەی لەگەڵ شۆرای شاری بانە ئەنجام داوە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی بریارەکە و دانانی کەسێکی دیکە وەک سەرپەرەست بەجێی شارەداری پێشوو. ئەو هەنگاوەی وەزیری ناوخۆ و فەرمانداری رژیم لە بانە لە کاتێکدایە، بەپێی یاسا و رێساکانی رژیم، تەنیا شۆرای شار دەتوانێ‌ شارەدار دیاری بکات یان لە پۆستەکەی دوور بخاتەوە. بەڵام بە پێچەوانەی قانوونەکانی خودی رژیم لە ئێستادا وەزیری ناوخۆی ئەو دەسەڵاتە وەها هەنگاوێکی ناوە. بەپێی سەرچاوەکان ئەو هەوڵانە لە دوای ئەوە دێ کە پێشتر وریا وسوقی پشتیوانی لە دانانی ئەحمەدی ئەمینزادە وەک سەرپەرەستی فەرمانداری شارەکە نەکردووەو هەر بۆیە لە بەرامبەردا ئەحمەدی ئەمین زادە بە هۆی واستەوەو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە هەوڵی لابردنی شارەدار دەدات. لەلایەکی دیکە پێش ساڵێک وریا وسوقی بە دروست کردنی مەیدانی سێرای هەمزاوا دانانی ئێلەمانێکی تیایدا کە ناوی خەلیفەی راشدینی تێدا نووسراوە، دامودەزگاکانی رژیم موخالیفی دانانی ناوی ئیمامی عەلی لە دوای سێ خەلیفەکەی دیکەوە بوون و ئەویش دیفاعی لە کارەکەی کردووە بەوەی کە بانە ناوچەیەکی سووننی نشینە و دەبێ بەو شێوەیە بمێنێتەوە کە هەیە. لابردنی شارەداری بانە لەم کاتەدا ئەویش بەو شێوەی ئێستا دەرخەری دوو راستیە، یەکەم ئەوەی کە هەڵبژاردنی شۆراکان تەنها شانۆگەریەکە و رژیم قازانجی خۆی لەو شانۆگەریانە بە دەست دێنێ و هیچی بۆ خەڵک تێدا نیە. دووهەم ئەو راستیە دەسەلمێنێ کە لەم دۆخەدا کە ڤایروسی کۆرۆنا تەنگی بە خەڵکی بانە و شارەکانی کوردستان هەڵچنیوە و رۆژانە بە دەیان کەس لە کوردستان دەبنە قوربانی و خەڵکی ئەو شارانە پێویستیان بە هاوکاری تەندروستی و خزمەتگوزاریە. بەڵام بەرپرسانی دامودەزگاکانی رژیم لە کوردستان بەجێی بەدەمەوەچوونی خەڵکی لێقەوماو خەریکی شەری دەسەڵات و کورسی و تۆڵە کردنەوەن لە یەکتر.


4 ساڵ و 7 مانگ و 28 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە

شەری پلەو پۆستی بەرپرسانی رژیم زیانی زیاتری بە خەڵکی کوردستان گەیاندووە

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران