ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ۹۹، بەندکراوان لە شەش بەندی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز لە پارێزگای کوردستان شۆڕشیان کردوە و زۆربەیان هەڵهاتون. تاوانی ئەم بەن
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی خاکەلێوەی ۹۹، بەندکراوان لە شەش بەندی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز لە پارێزگای کوردستان شۆڕشیان کردوە و زۆربەیان هەڵهاتون. تاوانی ئەم بەندکراوانە تاوانی ئاسایی بووە، و بەندی زیندانیانی سیاسی و ژنان هیچ جوڵەێکیان نەبووە. بە پێی هەواڵی سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئەم بەندکراوانە لەو ڕۆژانە دا کە کۆڕۆنا بڵاو بوەتەوە ، لەهەموو جۆرە پێداویستیەکی تەندروستی بێ بەش بوون و ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕیوە، و وێڕای ئەوەی کە لە هەندێک لە زیندانەکانی ئێران مورەخەسی بەبەندکراوان دراوە، بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەی ناوەندی سەقز مورەخەسیان بەم بەندکراوانە نەداوە. هەروەها دۆخی ئێستای سەقز و دەوروبەری بەندیخانەی ئەم شارە میلیتاریزەیە و هەندێک لە بەندکراوان دوبارە دەسبەسەر کراونەوە .