هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدبوونی قازی محەممەد و هاوڕێکانی

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدبوونی قازی محەممەد و هاوڕێکانی

هاونیشتمانیانی خۆڕاگر!

هاونیشتمانیانی خۆڕاگر! 
گەلی بەشمەینەتی کوردستان! 
رۆژی ١٠ ی خاکەلێوە لە مێژووی نەتەوایەتی گەلی کورد دا، یەکێکە لەو رۆژە دیار و لە بیر نەکراوانە کە بە هۆی روودانی کارەساتێکی ناخ هەژێن و لە هەمان کاتدا لێوان لێو لە سەربەرزی و شانازی، لە بیر و هزری هەر کوردێکی نیشتمان پەروەر و شۆڕشگێڕ دا تۆمار کراوە. ئەم رۆژە جێگەو بایەخێکی گرینگ و دیاری لە مێژووی بزاڤی ڕەوا و خوێناوی کورد و کوردستان دا گرتووە. بێشک خوێندنەوەی ئەو مێژووە بۆ هەر مرۆڤێکی دەربەست بە ماف و ئازادی تاک و کۆمەڵ و گەل و نیشتمان، دەبێتە مایەی بڕیار و پەیمان و بەڵین دان بە نەتەوە و نیشتمان بۆ درێژەدان بە ڕێبازی ئازادی و ڕێبازی شەهیدان و سوور بوون لە سەر خەبات و تێکۆشان لە پێناو بەدەست هێنانی ئامانج و ئاواتی لە مێژینەی گەل، کە رزگاری و بەختەوەری و گەیشتن بە پلەی بەرزی مرۆڤایەتی و دابین کردنی ئاشتی و پێکەوە ژیانی بەرانبەر و دوور لە هەر چەشنە ژێردەستی و چەوساندنەوەی گەلان بەدەستی گەلان و نەتەوە بە دەستی نەتەوەوە. 
١٠ ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۳۲٦ ی کۆچی خۆری، رۆژی شەهید بوونی مەزنە پیاوی دڵسۆز و فیداکاری نەتەوەی کورد، پێشەوا و رێبەر و سەرکۆماری رووناکبیر وگەل و نیشتمان خۆشەویست و خۆنەویستی کورد، قازی موحەممەد و هاوڕێ بە وەفا و فیداکارەکانی وەک: ئەبولقاسمی قازی برای پێشەوا ،، سەدری قازی،، و حەمەحسێن خانی ئامۆزای پێشەوا ،، سەیفی قازی ،،ە کە بەدەستی دژمنانی کورد و کوردستان، و لە ژێر چاودێری زلهێزە پاوانخوازەکانی ئەو سەردەمەی جیهان و ناوچەکە، لە گۆڕەپانی چوارچرای شاری مهاباد لە سێدارە دران و گیانی پاک و بێ گەردیان بەرەو بەهەشتی هەرمان باڵی گرت. دژمنانی قین لە دڵ و دڵکوێرانی کەڕمەسۆی حەق نەبیست و شۆڤێنیست،لە زۆر بڕگەو قۆناغی مێژووی خەباتی ڕەوای گەلانی بن دەست وماف پێشێلکراو دا،جینایەت و بێ دادی و کردەوەی دوور لە هەموو ڕێ و شوێنی مرۆڤایەتی و ئایینیان دوو پاتە کردوونەوە و پێیان وابووە کە بە لەسەردانی سەردار و سەرکردە و رێبەری گەلانی خەباتگێڕ و کۆڵنەدەر کە تێکۆشانیان لە پێناو گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی و ئاسایش و هێمنایەتی دا بوو، دەتوانن بۆ هەمیشە ئاگری ئەو خەباتە رەوایە دادەمرکێنن وئەو گەلانە بۆ هەمیشە بە یەکجاری بە چۆک دا بێنن. دیکتاتۆران بێ خەبەرن لەوەی کە ئەو گەلانە هەستی تۆڵە ئەستاندنەوەیان زیاتر تاو دەستێنێ و لە هەر قەترە خوێنێکی بە ناحەق ڕژاویان هەزاران خەباتکار و ڕێبەر و رێنیشاندەری بە بڕیار وفیداکار لە ئامێزی دایکی نیشتمان دا فرچک دەگرن و پێدەگەن و تێدەگەن تا سەرکەوتنی یەکجاری دەبنە داشداری گەل و کاروانی خەبات و تێکۆشان بەرەو مەنزڵی سەرفرازی و رزگاری و بەختەوەری دەبەن. سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ٧٣ هەمین ساڵرۆژی ئەو کارەساتە دەڵتەزێن و ناڕەوایەدا، ڕێز لە فیداکاری و گیانبازی ئەو مرۆڤە بەرز و بەرێزانە دەگرێ و دەرسی خۆنەویستی و گەل و نەتەوە خۆشەویستیان لێ فێردەبێ و ورە و توانای شۆڕشگێڕیان لێ وەردەگرێ و، لە هەمان کاتیشدا درێژەدان بە ڕێباز وئامانجیان بە بەنرخترین پاداشت بۆ ئەو شەهیدانە و تێکڕای شەهیدانی نەتەوە و نیشتمان دەنرخێنێ و داوا لە هەموو خەباتکارانی رێی ڕزگاری کورد وکوردستان دەکا، کە وەسیەتی پێشەوای نەمر بکەنە هەوێنی هاوکاری و یەکیەتی و تەبایی لە پێناو گەیشتن بە سەرکەوتنی یەکجاری. 
بەرز و بەرێز بێ بیرەوەری ١٠ ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهید بوونی پێشەوای نەمر و هاورێیانی. 
مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی 
سەرشۆڕی و ریسوایی و نەمان بۆ دژمنانی کورد و کوردستان. 
کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، 
9ی خاکەلێوەی 1399 ی کۆچی خۆری.


4 ساڵ و 3 مانگ و 14 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدبوونی قازی محەممەد و هاوڕێکانی

پەیامی سازمانی خەبات بەبۆنەی ١٠ ی خاکەلێوە ساڵرۆژی شەهیدبوونی قازی محەممەد و هاوڕێکانی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران