یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لە بەندیخانەکانی ڕژیم.

کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لە بەندیخانەکانی ڕژیم.

لە سەرەتای ساڵی نوێ لە ئێران و کوردستان بەهۆی تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆڕۆنا، تا ئێستا لە پێنج بەندیخانەی ئێران وەک:پارسیلوە خوڕەم ئاوا، ئەلیگودەرز، تەورێز،سەقز،و

لە سەرەتای ساڵی نوێ لە ئێران و کوردستان بەهۆی تەشەنە سەندنی نەخۆشی کۆڕۆنا، تا ئێستا لە پێنج بەندیخانەی ئێران وەک:پارسیلوە خوڕەم ئاوا، ئەلیگودەرز، تەورێز،سەقز،و هەمەدان شۆڕش کراوە. وێڕای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڤید 19 و شاردنەوەی ئاماری توشبوان و گیان لەدەستدانی بەندکراوان بە هۆی کۆڕۆنا، دۆخی خراپی پاک و خاوێنی ونەبونی پێداویستی وکەڕەستەی تەندروستی لە بەندیخانەکان و ڕەدکردنەوەی داوای مورەخەسی بەندکراوان لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەکان، بوەتە هۆی شۆڕشی بەندکراوان ودوابە دوای دژکردەوەی هێزە ئەمنیتیەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 8ی خاکەلێوە، هەڵاتنی ژمارەێیک لە بەندکراوانی بەندیخانەی سەقز تەیید کرا، وهەروەها ڕۆژی شەممە ۹ی خاکەلێوە، پاش یەک ساعەت لە شۆڕشی بەندکراوان لە بەندیخانەی هەمەدان هێزەئەمنیەتیەکان و سپای پاسداران بە ئاگر تێبەردان لە بەندەکان، هاتنە مەیدان و دەیان کەسیان بریندارو کوشتوە. ئەو بەندیخانەیە و شەقامەکانی دەوروبەری کە چوارهەزار بەندکراوی تێدایە لەلایەن ئەرتەش گەمارۆ دراوە. هەروەها دوا بە دوای شۆڕش لەبەندیخانەی مەهاباد، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە ئەمنیەکان و ڕژاندنی گازی فرمێسک ڕێژ ،سێ کەس گیانیان لەدەست دا و سێ کەسیش برینداربوون . بە پێی هەواڵی سایتە هەواڵدەریەکان و سەرچاوەی باوەڕپێکراو، دوێنی شەممە ۹ی خاکەلێوە، نزیکەی ۲۰۰کەس لە ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ بەدوای ئەوەی کە فاتمە عەلیزادە تەمەن ٥۳ساڵ بەهۆی توش بوون بە کۆڕۆنا و نەبونی پاک و خاوێنی ناو بەندیخانە گیانی لە دەس دا، چێشتی ڕۆژی شەممەیان ڕژاند و لەو ڕۆژەوە مانیان گرتووە و تا گەیشتن بە مافی خۆیان کە ئازادی کاتیە بە مانگرتنی خۆیان درێژە ئەدەن. ئەم شۆڕشانە لە بەندیخانەکانی تارانیش لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی خاکەلێوە، بەردەوامە. پێوەندی بەندکراوانی بەندیخانەی فەشاڤیەی تاران لەگەڵ بنەماڵەکانیان بچڕاوە، و بنکەی نیزامی وهێزە ئەمنیەکانی بەندیخانە لە دۆخی ئامادەباش دان. شایانی ئاماژەیە سەرجەم بەندکراوانی سیاسی و ئایینی کە بێ تاوان وتەنیابە هۆی جیاوازی بیروبۆچونیان لەگەڵ دەسەڵات ، لەبەندیخانەکانی ڕژیمدان، مافی ئەوەیان هەیە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان هەوڵبەن ولەدەرفەتی ڕەخساو بۆ رزگاری خۆیان کەڵک وەربگرن.


4 ساڵ و 5 مانگ و 30 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لە بەندیخانەکانی ڕژیم.

کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لە بەندیخانەکانی ڕژیم.

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران