کە ئاسەواری نەسرەوتن تا سەرکەوتن لە قەڵافەتی پیاوانەیدا ڕەنگی دەداوە. شەهید حسێن لەکڵی نەداری و هەژاری و ئاوارەیی هاتبووە دەر، دەرسی خۆڕاگری و مقاومەتی لە درێژەی ژیانی خۆیدا دەخوێندەوە. شەهید حسێن ساحێب نەزەر کوڕی مام فەتحوڵا خەڵکی جاندارانی ناوچەی سەردەشت بوو، کەند کۆسپەکانی ژیانی پاڵیان پێوەناو بە کوردستاندا سوڕاندیانەوە، بنەماڵەی شەهید حسێن گوندەکانی ناوچەی بۆکان و شاری بۆکانیش گەڕان، شەرەفی کوردانەی لە بنەماڵەدا گوڵی کردبوو، شەهید حسێن نمونەی ئەو هەستە پاکە بوو.
لە ساڵی ۱۳µ۸ دا کە ئاگری دوژمن سوتێنی شۆڕشی کوردستان مەزاری داگیرکەرانی گرتەوە و شاڵاوی گڕی خەبات ئاتەکی تاوانبار دەسەڵاتداری قوم و تارانی هەڵقرچاند، شەهید حسێن چەکی شەرەف و پێشمەرگایەتی لە شان کرد، لە ماوەی سێ ساڵ پێشمەرگایەتیدا توانی ئەمەکی خۆی بۆ کوردستان بداتەوە و لە بە جێ هێنانی گەورەترین ئەرکی خوێدا، کە بەگژدا چونەوەی هەموو چەشنە ستەم و هەموو ستەم گەرێکە سەرکەوتوانە هەڵدەسووڕا. شەهید حسێن نزیک بە چل ساڵ ژیانی سەربەرزانەی لە یەک شەوەی ناوچەی فەیزوڵابەگی بۆکان لە شەڕێکی قارەمانانەدا لە دژی هێزەکانی ڕژیم و ولایەتی فەقیەی خومەینی لەگەڵ شەش برای هاوسەنگەر و هاو باوەڕی شەهید بوو. هەزار سڵاو لە گیانی شەهیدانی یەکشەوە.