ئیسماعیل قائانی، کە پاش کوژرانی قاسم سلێمانی بوەتە فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی، ڕۆژی دوشەممە ۱۱ی خاکەلێوە، بە فڕۆکەی تایبەت گوازراوەتەوە
ئیسماعیل قائانی، کە پاش کوژرانی قاسم سلێمانی بوەتە فەرماندەی سپای قودسی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی، ڕۆژی دوشەممە ۱۱ی خاکەلێوە، بە فڕۆکەی تایبەت گوازراوەتەوە بۆ شاری بەغدا،و هەروەها ڕۆژی سێشەممە ۱۲ی خاکەلێوە، لە شاری بەغدا لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی چاوپێکەوتنی هەبوە و بە شێوەی نهێنی ڕۆیشتوە بۆ سوریە. چەند ساعەت پاش ئەوەی کە فەرماندەی سپای قودس لە فڕۆکەخانەی ئەلشەهیراتی سوریە بینراوە، ئەو فڕۆکەخانەیە لەلایەن فڕۆکەی شەڕکەری ئیسراییلی بۆردمان کراوە و چارەنوسی نادیارە، تا ئێستا هەواڵی کوژرانی پشتراست نەکراوەتەوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێ دەچێ ئاقانی لەو هێرشەدا کوژرابێ.