لەپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاڵمان فرینەکانی وڵاتی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد.
لەپێوەند بە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاڵمان فرینەکانی وڵاتی ئێرانی بۆ وڵاتەکەی قەدەغە کرد.وەزیری تەندرووستی ئاڵمان ڕۆژی چوارشەممە ۱ی ئاپریل ،۱۳ی خاکەلێوە بەهەواڵدەری ئاڵمانی وت: ئێمە لە ئاڵمان بڕیاری جددیمان داوە بۆ بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا، و هێڵی فڕۆکەوانیمان سنوردارکردوەتەوە و ڕێگەنادەین لەشوێنە مەترسیدارەکانەوە فڕۆکە بێتە ناو وڵاتەکەمان.
ناوبراو ئەم بڕیارەی بە پێی یاسای پارێزگاری لەبەرانبەر کۆڕۆنا داوە کە بۆ ماوەێیک دەسەڵات دراوە بە وەزیرەکان بۆ بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا.
وەزیری تەندرووستی ئاڵمان ،باسی لەوەکرد کە ئێران یەکێکە لە وڵاتە مەترسیدارەکان و ئەو زانیاریانەی بڵاوی دەکەنەوە زۆر ناڕونە، ئەمە هۆکاری قەدەغە کردنی فڕینی فڕۆکەی ئێرانی بۆ ئاڵمانە.
لەپەیوەست بەم بابەتە چاپەمەنی فارین پالیسی لەبارەی ڕۆڵی ئاخوندان لەتەشەنە سەندنی کۆڕۆنا لەئێران و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست نوسی: هەوڵدانی ڕژیم بۆشاردنەوەی ئاماری ڕاستەقینەی کۆڕۆنا ،نەبونی کەڕەستەی تاقیکردنەوە ،قەدەغە نەکردنی هاتوچۆ ودانەخستنی شوێنە ئایینیەکان، خەتابار کردنی دەستی دەرەکی و دژمنانی حکومەت، نەبونی هەڵوێستی جددی لەبەرانبەر ئەم قەیرانە لەهۆکارەکانی تەشەنە سەندنی کۆڕۆنان لەئێران، و هەروەها بووەتە مەترسێیک بۆ سەر ناوچەکە .
ئەم سەرچاوە ئاماژەی بەوەکرد کە بڕیارە نادرووستەکانی ڕژیمی ئێران وەک دانەخستنی هێڵی فڕۆکەوانی ماهان و بەردەوامی فڕینی بۆ شاری ووهان لە چین بارو دۆخی خەڵکی ئێرانی خراپتر کردووە.