ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۲ی خاکەلێوە، بێهزاد وەحیدنیا بەڕێوەبەری گشتی ڕاوێژکاری و دۆخی دەرونناسی ڕێکخراوی ژیانێکی باشتر له ئێران وتی: لەدوای تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۲ی خاکەلێوە، بێهزاد وەحیدنیا بەڕێوەبەری گشتی ڕاوێژکاری و دۆخی دەرونناسی ڕێکخراوی ژیانێکی باشتر له ئێران وتی: لەدوای تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا و لە ماوەی کەرەنتینەدا، ئاماری پێوەندی تەلەفۆنی بۆ کێشەی خێزانی سێ هێندە زۆرتر بووە. هەروەها نزیک بە یەک ملیۆن پێوەندی تەلەفۆنی بە فریاگوزاری کۆمەڵایەتیەوە کراوە کە ۱۱هەزار پێوەندی بۆ توندوتیژی دژی منداڵان بووە، و ۱۰هەزار لە پێوەند بە توندوتیژی دژی هاوسەر بووە. بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانە لەلایەن چالاکانی مافی مرۆڤ لەساڵی ۲۰۱۹ لانیکەم ۱۲۹۰ منداڵ ئازار دراون و ۳۱منداڵ توندوتیژی جنسیان بەرامبەر کراوە و ۱۰منداڵیش کوژراون و هەروەها ۳۱منداڵ خۆکوژیان کردووە. بەرزبونەوەی ئاستی زانیاری بنەماڵەکان لە کۆمەڵگەی شار و گوندەکان لەبارەی چۆنیەتی شێوازی ڕەفتار لەگەڵ ژنان، پەروەردەکردن لەکاتێکی گونجاو لە تەمەنی منداڵی وتەنانەت پێش لە دایک بون، پێش و پاش هاوسەرگیری، لێکۆڵینەوەی بنەڕەتی لەبواری بەڕەنگاربونەوە و چاک سازی یاسای پێوەست بە دۆخی کۆمەڵگەی ئێمە لەو کردەوە و چارەسەرانەی کە لەوڵاتی ئێران زۆر ڕەچاو ناکرێ. بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری هێرانا چالاکانی مافی منداڵان و ژنان و بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی تەندرووستی بە پێی بەرزبونەوەی ئاماری ئەو پێوەندیە تەلەفۆنیانە کە لەگەڵ ڕاوێژکاران و فریاگوزاری کۆمەڵایەتی، هەواڵی زۆربونی توندوتیژی دژی منداڵان و ژنانیان بڵاو کردوەتەوە . مەحمود عەلی گو بەڕێوەبەری گشتی دەفتەری زیانی کۆمەڵایەتی ڕێکخراوی ژیانێکی باشتر له ئێران ،وێڕای ئاماژەی بە بەرزبونەوەی ئاماری توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان لەم ماوەدا وتی: لەئێران چینی ناوەندی کۆمەڵگە زیاتر پێبەندی یاسای قەدەغە کردنی هاتوچۆن هەر بەم هۆیەوە ئاماری توندوتیژی لەم چینەدا زیاتر بووە. کێشەی ئابوری وبێکاری لە دەورانی کۆڕۆنا یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکاری بەرزبونەوەی ئاماری توندوتیژی خێزانیە. زۆربەی خەڵک لەنێو ماڵەکانی خۆیاندا لە ژێر فشاری ئابوریدان و زیادبونی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ لەکۆمەڵگەش کە حاشاهەڵنەگرە ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لەم دیاردەیە. تەنانەت ئاماری توندوتیژی دژی بەساڵاچوانیش لەنێو خانەوادەکان دا زیاتر بووە. هەروەها منداڵانی کار بەهۆی نەبونی کار و پارە لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیان ئازار ئەدرێن .