لەم ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و تەشەنەسەندنی لە زۆربەی وڵاتاندا، و وڵاتی ئێران بە تایبەتی کە یەکێکە لە سەرەکیترین وڵاتانی گیرۆدەی ئەم پەتایە و پلەی سێ و
لەم ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا و تەشەنەسەندنی لە زۆربەی وڵاتاندا، و وڵاتی ئێران بە تایبەتی کە یەکێکە لە سەرەکیترین وڵاتانی گیرۆدەی ئەم پەتایە و پلەی سێ و چواری وەرگرتووە، بارودۆخی وڵات و خەڵکەکەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرەو خراپتر و کارەساتبارتر دەڕوات. لەگەڵ ئەمانەشدا دوکتور وپهرستاره ئازا وماندونهناسهکان بەردەوامن لە بەجێگەیاندنی ئەرک و کاری خۆیان و خزمەت بە توشبووان. ئه‌و په‌رستار وپزیشکه به‌ڕێزانه بێده‌نگ نه‌بوون له له‌قاودانی که‌موکوڕی و بارودۆخی خراپی نه‌خۆشخانه‌کان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن ده‌زگای جنایه‌تکاری ئیتلاعاته‌وه به‌رده‌وام تووشی هه‌ڕه‌شه‌و توندوتیژی و زیندانی ده‌بنه‌وه. لەو پێوەندەدا ئیتلاعاتی شاری سەقز هەڕەشەی لە بزیشکێکی ئەو شارە کردووە. دوکتور یوسف پور کە پزیشکێکی ڕاستگۆیە و ئەرکەکانی بەباشی و دڵسۆزی بەڕێوە دەبات، لەلایەن ئیتلاعاتی سەقزەوە هەڕەشەی لێکراوە، ئەم پزیشکە باس لەوە دەکات کە مانگێک لەوەوپێش لەسەر مەترسیەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەرپۆستێک بڵاو دەکەمەوە لەلایەن دژبەرانەوە هێرش دەکرێتە سەرم و بەدرۆ ناوی دەبەن. خەڵک و گەنجانی سەقزی دەبێ هەڵوێست وەر بگرن و هەروەها نابێت بهێڵن بچوکترین مەترسی بۆسەر ئەم پزیشکە دروست ببێت کە لەبەر تەندروستی ئێوە کەوتووەتە ئەم بارودۆخەوە.