شاعیری ناوداری کورد ناسر ئاغابرا ناسراو بە ( ژاکاو) کۆچی دوایی کرد.
شاعیری ناوداری کورد ناسر ئاغابرا ناسراو بە ( ژاکاو) کۆچی دوایی کرد. ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 17ی خاکەلێوە، شاعیر ناسر ئاغابرا بە هۆی وێستانی دڵەوە، کۆچی دوایی کرد. ناسر ئاغابرا ناسراو به ژاکاو، ۲۰ی خەرمانانی ۱۳٤·ی هەتاوی لە ئاوایی بەردەڕەشان لە خانەوادەیەکی وەرزێر لەدایک بووە. لە تەمەنی سێ ساڵیدا تووشی نەخۆشیی سوورێژە بووە کە بەچاو دەیگرێ و چاوەکانی لە دەست دەدا. خۆی دەڵێ: "خووم بە دنیای تاریکەوە گرت بەڵام ڕووناکاییم لەبیر نەبردەوە بەڵکو ئەوم بە وڵاتێک دەزانی و پێم وابوو بەجێم هێشتووە". دوو کتێبە شێعری بە ناوەکانی کەژاوەی دڵ و تریفەی ئاوات چاپ و بڵاو بووەتەوە، و بەرهەمێکی دیکەی بە ناوی کۆلارە ئامادەی بڵاو بوونەوەیە. جگە لە شیعر لە بواری نووسینی تەنز، شانۆ و چیرۆک دەستێکی باڵای هەبووە. ناوبراو خاوەنی شێعری" قەندیل دەڵێ سەر بەتەمم قەندیلم/ تا خێڵی کوڕانم دەگەنێ هەر دیلم" و هەروەها خاوەنی دەیان شێعری بەرزی نەتەوەیی دیکەیەیکەیە