‎ ڕژیمی ئاخوندی بەردەوامە لە بەتاڵان بردنی سامانی سروشتی کوردستان و زیان گەیاندن و تێکدانی سروشت و بڕینی دارستانەکان.
ڕژیمی ئاخوندی بەردەوامە لە بەتاڵان بردنی سامانی سروشتی کوردستان و زیان گەیاندن و تێکدانی سروشت و بڕینی دارستانەکان. بەپێی سەرچاوەی خەبەری خەباتمێدیا، ڕژیمی ئاخوندی و باندەکانی سەر بە سپای پاسداران، کەوتونەتە بڕینەوەو نەهێشتنی دارستانەکانی مەریوان و بەردەوامن لە دزین و بەتاڵان بردنی سامانی سروشتی لەو ناوچەیە. پێویستە خەڵکی کوردستان و ژینگەپارێزان، ڕێگە لە سپای پاسداران بگرن و نەهێڵن دوژمن زیان بە سروشتی کوردستان و سامانە سروشتیەکانمان بگەیەنێ. هەربۆیە ئەوە ئەرکی هەموو لایەکە کە لە بەرانبەر ژینگەی کوردستان بەرپرسیاربن و پێویستە خەم لە خاک و ژینگە و دارستانەکان بخۆن. دەبێ بەزەیی بەرانبەر ئەو کەسانە نیشان نەدرێ کە بە هەر بیانویەک دارستانەکانی کوردستان بەتایبەت دارستانەکانی مەریوان، سەردەشت، بانە، پیرانشار و ... دەبڕنەوە. پەرەپێدان بەداگیرکردنی زەوی و زار، وبەردەوامی باخ لێدان و کردن بە زەوی کشتوکاڵی دارستانەکانمان، ویستی دوژمنانی کوردستانە و خەڵکانێکی چاوچنۆک دەبێ دەست لەو کارە هەڵگرن