ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلسی ڕژیم ئاماری توشبووانی مەوادی هۆشبەری لە گەرمخانەکان ۱۱هەزار نەفەر ڕاگەیاندووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدری تەسنیم، ڕێک
ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلسی ڕژیم ئاماری توشبووانی مەوادی هۆشبەری لە گەرمخانەکان ۱۱هەزار نەفەر ڕاگەیاندووە. هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدری تەسنیم، ڕێکخراوی بەڕەنگاربونەوەی مەوادی هۆشبەر لەڕاگەێیندراوێکدا ڕایگەیاند کە بەپێی بڕیاری کومیتەی چارەسەری لە ڕێکخراوی بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا، کۆکردنەوە و پێڕاگەیشتن بە توشبووانی مەوادی هۆشبەر دوادەخرێت. لە کورتە ڤیدیۆیەکدا کە بڵاوبۆتەوە، توشبوانی مەوادی هۆشبەر لە باشوری شاری تاران بەناو جادە و شەقامەکان دا بڵاو بونەتەوە، و دەسەڵاتدارانی ڕژیمیش هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ نیگەرانی لە تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا. بە پێ ڕاپۆڕتەکانی گەیشتو، ڕێکخراوی نەتەوەیی بەڕەنگاربونەوەی کۆڕۆنا بۆ بەرگری لە تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا، بڕیاریان داوە ناوەندەکانی بەرەنگاربونەوەی مادەی هۆشبەر دابخرێن. ئەمە لەکاتێکدایە بودجەی شەش ملیارد تمەنیان داوە بەڕێکخراوی ژیانێکی باشتر. ئەم ناوەندە ڕایگەیاندووە کە ۱۱هەزار توشبوی مەوادی هۆشبەر لە ناو شاردا ئاوارە بون. حەسنوەند بەڕێوەبەری پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی مەوادی هۆشبەر ووتی: گەڕاندنەوەی ئەم توشبوانەی مەوادی هۆشبەر بۆ ناوەندی ۱٦، مەترسی تەشەنەسەندنی کۆڕۆنا زۆرتر دەکات، و دەبێ بە پێی پڕۆتۆکۆڵی تەندروستی وبێهداشتی ئەم توشبوانە بە مەوادی هۆشبەر بگوازرێنەوە بۆ ناوەندی 16. تەنانەت دوای شەش حەوتە لە ڕاگەیاندنی کۆڕۆنا بەرپرسانی ڕژیم و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان، هیچ هەوڵێک نادەن بۆ سەرپەرەستی کردن و پەناگەدانی ئەو کەسانەی کە ئالودەبوون و بێ ڕێگەو شوێنن.