کومیتەی ئافرەتانی نوروێژ سەربە ڕێکخراوى ئافرەتانى خەبات بە مەبەستى رێکخستنەوەى چوارچێوە و قەوارەى کومیتە کۆبونەوەی ئاسایی خۆیان بەست. لەو کۆبونەوەدا بەرپرسی پێشوی کومیتەکە تیشکی خستە سەر ڕوداو و ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەو کێشەکانی ئافرەتان بە شێوەیەکی گشتی و بارودۆخى ئافرەتانی ئێران و کوردستانى بە تایبەتی شی کردەوە. لەدرێژەی قسەکانی دا خاتوو کەژاڵ باسی لە گرفتەکانی ئافرەتان و هۆکارەکانی بەرزبونەوەی خۆکوژی و تەڵاق لە ئێران و کوردستان کردو هەوڵدان بۆ وشیارکردنەوەی کۆمەڵگای کوردستانی لە پێشەوەی کارەکانی ڕێکخراو زانی .هەر لە درێژەی کۆبونەوەدا باس لە کارو چالاکی کومیتە و زیاتر چالاک بوونی کرا ولەدرێژەی کۆبوونەوەکەداخاتوو سومەییەشەریفی وەک بەرپرسی نوێ ی کومیتەکە هەڵبژێردرا.