ڕۆژی دووشەممە 18ی خاکەلێوە، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەرێک کردووە، و لە ئاکامی ئەم هێرشە کۆڵبەرێک گیان
ڕۆژی دووشەممە 18ی خاکەلێوە، هێزەکانی سەر بە سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی سنووری ماکۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەرێک کردووە، و لە ئاکامی ئەم هێرشە کۆڵبەرێک گیانی سپاردووە و هەروەها ۲ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون. ئەو کۆڵبەرەی کە گیانی سپاردووە ناوی (بورهان جەنکانلو) تەمەنی ۲٤ ساڵە و خێزاندار و خاوەنی دو منداڵە. دو کۆڵبەرە بریندارەکەش گوازاونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ماکۆ.