خەباتمێدیا: لە دوای هاتنی ڤایر‌وسی کرۆنا بۆ شارەکانی کوردستان و تووشبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئەو شارانە بەو پەتایە، پزیشکان و پەرەستاران ئەرکێکی نیشتمانیان کەوتە سەر شان و وەک بینیمان ئەو بەرێزانە وەکوو پێشمەرگە شەو و رۆژیان خستە سەر یەک بۆ بەرپەرچدانەوەی نەخۆشیەکە و پاراستنی گیرۆدەبووانی ڤایروسەکە.
ئه‌ندامانی ته‌شکیلاتی سازمانی خه‌بات له شاری سه‌قز هه‌وڵ و ماندوبونه‌کانی پزیشک و په‌رستارانی شاری سه‌قز به هۆی په‌تایی کڕۆناوه به‌رز ده‌نرخێنن و ڕاده‌گه‌یه‌نن که: له‌ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوو دا که ڤایرۆسی کڕۆنا هاتۆته شاره‌کامان، پزیشکان و په‌رستارانی شاری سه‌قز وه‌ک پێشمه‌رگه خزمه‌تی خه‌ڵکیان کرد. ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات وێڕای سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پزیشک و په‌رستارانی شاری سه‌قز، هه‌وڵ و ماندوبونه‌کانیان به‌رز ده‌نرخێنن و دڵسۆزی و ماندونه‌ناسی و وه‌فاداریان له‌بیرناکه‌ین و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین.