پەروین ئەدوایی خەڵکی شاری مەریوان و چالاکی مەدەنی، لە ڕێکەوتی ۱۹ڕەشەممەی ساڵی ڕابردو دەستبەسەرکرا و پاش دوومانگ لێکۆڵینەوە لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سنە نێردرا بۆ
پەروین ئەدوایی خەڵکی شاری مەریوان و چالاکی مەدەنی، لە ڕێکەوتی ۱۹ڕەشەممەی ساڵی ڕابردو دەستبەسەرکرا و پاش دوومانگ لێکۆڵینەوە لەلایەن ئیتلاعاتی شاری سنە نێردرا بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە و پاش سێزدە ڕۆژ واتە ۲ی خاکەلێوە، بە دانانی بارمتەی ٥۰۰ملیۆن تمەن، تاکاتی دادگایی کردن ئازادکرا و دواتر بەتاوانی کردەوە لە دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی سزای پێنج ساڵ زیندانی لەلایەن دادوەرەوە بەسەردا سەپێنرا.
ناوبراو بەهۆی نەشتەرگەری لە ڕێکەوتی ۱۰ی ڕێبەندان بۆ کۆتایی هێنان بە سزاکەی گوازراوە بۆ بەندیخانەی ژنانی شاری سنە. پەروین ئەدوایی لە ساڵانی کۆتاییدا لە بواری مافی ژنان ،منداڵان و ژینگە لەشاری مەریوان چالاک بووە و هەروەها لە بەدواداچوون بۆ پەروەندەی توندوتیژی جنسی منداڵێک لەگوندی سڵین ڕۆڵێکی گرنگی بووە.