جەنازەی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نەبی کەندی ورمێ، لە بەرزاییەکانی سنوری گوندی سگریک، دۆزرایەوە.
جەنازەی کۆڵبەرێکی خەڵکی گوندی نەبی کەندی ورمێ، لە بەرزاییەکانی سنوری گوندی سگریک، دۆزرایەوە. ئەو کۆڵبەرە گیان بەختکردووە ناوی عەسکەر محەممەدی تەمەنی لەنێوان چل ساڵەکاندا بووە، و ماوەی چوار ڕۆژ لەمەوپێش بە مەبەستی کۆڵبەری ڕوی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە کردووە و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیار بووە. دواتر ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 21ی خاکەلێوە، جەنازەکەی لەلایەن خەڵکی گوندی نەبی کەندی دەدۆزرێتەوە کە لەناو بەرفردا ڕەق هەڵاتووە.